لە کانتۆنی جزیرە ئامادەکاری بۆ ڕێپێوانێکی جەماوەری دەکرێت

بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە شارەکانی کانتۆنی جزیرە ئامادەکاری بۆ ڕێپێوانێكی جەماوەری دەکرێت، ڕێپێوانی یەکەم لە ٢٢ی نیسان دەست پێ دەکات.

لە شارەکانی قامیشلۆ، گرکێ‌لەگی و دێرکی کانتۆنی جزیرە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئامادەکاری بۆ ئەنجام دانی سێ ڕێپێوان دەکرێت.

پێش ڕێپێوانەکە چەند چالاکییەک ئەنجام دەدرێت، وەک کۆبوونەوە لەگەڵ گەل و سەردانیکردنی ئەنجوومەنەکان و گروپەکان، بۆ بانگهێشتکردنی جەماوەر بەمەبەستی بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەدا.

لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئامادەکاری لە قامیشلۆ ئەنجام دەدرێت و بە هەمان مەبەستیش لە شارەکانی دیکەش کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.

بەرنامەی ڕێپێوانە جەماوەرییەکە:

٢٢ی نیسان: قامیشلۆ

٢٧ی نیسان: گرکی لەگی

٢٩ی نیسان: دێرک                                        

لەم چوارچێوەیەدا کەمپینی بەرفراوانی گەل بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە شارەکانی دیکەی کانتۆنی جزیرە بە هەمان مەبەست ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت.