دوێنێ (١٤ی نیسان) شاندێکی ١٢ کەسی پەرلەمانی ئەورووپا و بەریتانیا و ئەندامانی ڕێکخراوە مەندەییەکان لە نێویانیشدا ڕێکخراوی کورد هەیە، گەشتنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
شاندەکە لە ناوەندی گشتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە قامیشلۆ لە لایەن هاوسەرۆکان ئیلهام ئەحمەد و فەنەر گێت و هەر دوو جێگرەکانیان گوڵستان عەلی و ڕۆبێل بەهۆوە پێشوازییان لێکرا.
'سەردانی شاندی لەم شێوەیە گرنگە'
پاش گەیشتنیان، ئیلهام ئەحمەد بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و پێیانی ڕاگەیاند لە کاتی وەهادا کە هەرێمەکە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، هاتنی ئەم شاندە گرنگە. تێکۆشانی ئەوانیش بۆ چارەسەر کردنی ئاڵۆزییەکان لە سووریا بەردەوامە.
'دانانی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری'
بە پێی زانیارییەکان کە لە شاندەکەوە وەرگیراوە، بۆ ناسینی سیستەمی دیموکراتیک و شێوازەکانی جێبەجێکردنی هاتوونەتە هەرێمەکە و پڕۆژەی ئابووری پێشکەش بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکەن. هەروەها ڕایانگەیاند سەختی و ڕێگرییەکانی پێش ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەگەیەننە وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتانی یەکێتی ئەورووپا.
شاندەکە کە دوو ڕۆژ لە هەرێمەکەدا دەمێنێتەوە؛ سەردان و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پارتە سیاسی، ڕێکخرا و چالاکوانانی مەدەنی بەردەوام دەکات.