ژنانی گەنج بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان ئەنجام دا

یەکێتی ژنانی گەنجی حەلەب بە ڕێپێوانێک داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.

یەکێتی ژنانی گەنج بە دروشمی "بۆ ئازادی کات کاتی پێشەنگایەتییە" بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکیان ئەنجام دا.

خوێندکار، ئەندامانی ئەنجوومەن، گروپ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. لە ڕێپێوانەکە لە پێش قوتابخانەی بەرا بن مالک لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسود دەستیپێکرد، لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و پانکارت بە نوسینی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.

ڕێپێوانە جەماوەرییەکە لە گۆڕەپانی جەبانات کۆبووەوە و بە خولەکێک ڕێز بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد. ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج زەینەب عەبدۆ قسەی کرد و ئاماژەی بە بانگەوازی ئاشتی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "ئەم بانگەوازە لەسەر ئاستی ناوخۆی، هەرێمی و نێونەتەوەیی قبوڵکرا و بوو بە هۆکاری گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان."

زەینەب بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی مەزنکردنی تێکۆشانی کرد.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.