لە ئێران سزای زیندانیکردن بۆ دوو دەرهێنەری سینەمایی دەکرا
ئێران سزای زیندانیکردن بۆ هەردوو دەرهێنەری فیلمی کێکە دڵخوازەکەم (My Favourite Cake) مەریەم موغەدەم و بەهتاش سەنایحە بڕییەوە.
ئێران سزای زیندانیکردن بۆ هەردوو دەرهێنەری فیلمی کێکە دڵخوازەکەم (My Favourite Cake) مەریەم موغەدەم و بەهتاش سەنایحە بڕییەوە.
لە ئێران لە بەیاننامەی ئەم هەفتەیەیی 'دادگای شۆڕش'دا ڕاگەیاندرا هەردوو دەرهێنەری فیلمی (My Favourite Cake) مەریەم موغەدەم و بەهتاش سەنایحە بەهۆی تۆمەتی 'بڵاوکردنەوەی درۆ بۆ هاندانی ڕای گشتی' و 'سەرقاڵبوون بۆ بەرهەمهێنانی قێزەوون' سزادراون.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژنێکی بەتەمەن لە تاران دەکات، کە لە کۆتاییەکانی تەمەنییدا بە دوای ئارەزوو و ئازادییەکانییدا دەگەڕێت و ژیانی خۆی بۆ ئەوە تەرخان دەکات. لە فیلەمەکەدا بەهۆی ئەوەی ژنەکە لەچکی نەکردووە بەرپرسانی پۆلیس ناڕەزایەتی لە دژی نیشان دەدەن بەوەی پێچەوانەی پێوانەکانی یاساکانی باڵاپۆشییە.
دادگای شۆڕش بە ١٤ مانگ سزای هەڵپەسێردراو و سزای مادی (غەرامەکردن)ی بۆ هەردوو دەرهێنەر بڕییەوە. هەروەها بە تۆمەتی 'بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ناشایستە' ماوەی ساڵێک زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا و بۆ ماوەی پێنج ساڵ سزای ڕاگرتنیان بەسەردا سەپێندرا. هەروەها دادگا بریاری دا دەست بەسەر هەموو ئەو کەلوپەل و تەکنیکانەدا بگرێت کە تیمی فیلەمەکە بەکاریان هێناوە.
ناوەندی مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە نیویۆرکە (CHRI) ڕەخنەی لە بڕیارەکەی دادگای شۆڕش گرت و گوتی: "هونەرمەندانی ئێران لەبەرئەوەی بە ڕێگەی هونەر و ئازادی فکری مافەکانی ڕەخنەکردنیان بەکارهێناوە، ڕووبەڕووی سانسۆر، زیندانیکردن و دادگایکردن بوونەتەوە."
مەریەم موغەدەم سەرەتای ئەمساڵ لە لێدوانێکییدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێنس گوتبووی، "فیلەمەکەمان باسی چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی ژنێک دەکات کە گۆرانی دەڵێت و سەما دەکات، لە ماڵەوە لەچک ناکات. ویستمان لە نیشاندانی ئەو جۆرە ژیانە بوو لە ئێران."