بە دیمەن

لەسەر ئاستی گەرمیان خولی تۆپی پێی 'شەهید شەماڵ' دەستیپێکرد

لە قەزای کفری ناوچەی گەرمیان بە درووشمی "خولی وەفا و ئەمەکداری بۆ شەهیدی قەڵەم و هەڵوێست" خولێکی تۆپی پێ بۆ یادکردنەوەی شەهید مامۆستا شەماڵ دەسیپێکرد.

ئەمڕۆ لە شاری کفری ناوچەی گەرمیانی باشووری کوردستان، بە بەشداری ١٦ تیپی لاوانی شار و شارۆچکەکانی" سەرقەڵا، خورماتوو، کفری، جەبارە، قەرەتەپە، ڕزگاری، کەلا، گردەگۆزینە، خانەقین، شۆڕش، باوەنوور و دەربەندیخان"  بە سەرپەرشتی لیژنەی تیپە میللییەکانی کفری خولێکی تۆپی پێ دەسیپێکرد.

خولەکە بە درووشمی "خولی وەفا و ئەمەکداری بۆ شەهیدی قەڵەم و هەڵوێست" بۆ یادکردنەوەی شەهید سوهەیل خورشید ناسراو بە 'مامۆستا شەماڵ' ئەنجام دەدرێت. هەموو یارییەکانی خولەکە لە شاری کفری ئەنجام دەدرێت.

لە پێش دەسپێکردنی خولەکە، یاریزانان و دادوەری خولەکەوە گوڵی ڕێز و وەفایان لەسەر وێنەی شەهید شەماڵ دانا.

لە ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٢ (سوهەیل خورشید) ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، نووسەر و مێژووناس، بەهۆی ئەو لێگەڕینانەی سەبارەت بە مێژووی کوردستانیبوونی ناوچە دابڕێندراوەکان و ئەرکە سیاسییەکەی، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی کفری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە لایەن دەستێکی بە کرێگیراوی دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە شەهید کرا.