تالای ساوا بە نازم، جیهان و عەگیدەکان بڵێ سەرکەوتین
لەمڕۆدا روحی دەیان شەهید ئاسوودەیە، لەمڕۆدا تالای ساوای بێ دایک و باوک هاوشێوەی ئاوی فورات بە ئاسوودەییەوە ڕاکشاوە و گۆرانی سەرکەووتن دەڵێتەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی سەرکەووتن و شکستی داگیرکارییە.
لەمڕۆدا روحی دەیان شەهید ئاسوودەیە، لەمڕۆدا تالای ساوای بێ دایک و باوک هاوشێوەی ئاوی فورات بە ئاسوودەییەوە ڕاکشاوە و گۆرانی سەرکەووتن دەڵێتەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی سەرکەووتن و شکستی داگیرکارییە.
لەسەر ڕێگەی بەنداوی تشرین لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بەرخۆدانێکی بێهاوتا دەستی پێکرد. هاوشێوەی ئەم بەرخۆدانە لە هیچ جێیەکی ئەم جیهانە نەبینراوە. گەلانی هەرێمەکە بڕیار و بژاردەی بەخۆدانێکی دیرۆکییان پێکهێنا، بێگومان ئەمەش دەرنجامی ئیرادە بەخشییانە.
لەلایەکەوە بۆردوومانی تۆپ و لەلایەکی دیکەوە بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی. هەموو ئەمانەش خودی دڕندەیییە و ترسە لە ئیرادەی پۆڵاینی گەل. لەو ڕێگایەدا فڕۆکە هەموو ڕێگاکەیان تۆپباران دەکرد، ڕێگاکە لە دەرنجامی بۆردووماندا هێندەی دۆڵێک قووڵ بووەتەوە. دەیانەوێت ڕێگری لە گەل بکەن، بەڵام نازانن ئەمە ڕۆحی خوشک-برایەتی گەلانە، بێگومان فاشیزم و چەتەکانی شکست دەهێنن.
ژن، منداڵ، پیرەمێرد و بەتایبەت گەنجان بێ دوو دڵی بە هەزاران کەسەوە بڕیاری بەرخۆدانیان داو و بوون بە ئێشکگری بەنداوەکە. لە منداڵی ساواوە تا بەتەمنترین مرۆڤەکان لە بەنداوی تشرین بوون، ئەوان بۆ بەرخۆدان لەوێ بوون... لە شوێنی خۆیان بوون، لەسەر خاکی خۆیان بوون، لە وڵاتی خۆیان بوون! بەڵێنیان دابوو بە شەهیدەکانیان.
هێرشی بەردەوام لەسەر ڕێگەکە لە ئارادایە. لە لایەک بریندار، لە لایەکی تر شەهید... لایەکی تر دایکانی بەژنیان هاوشێوەی چیاکان دەکەن بە قەڵغان و دەڵێن "لە مردن گەورەترین" بەڵێ. مردن چییە لە بەرانبەر ئەم بەرخۆدانە؟ مردن نییە، تەنها بەرخۆدان هەیە... ئەو بەرخۆدانەش بێگومان مرۆڤ دەگەیەنێتە سەرکەوتن.
لەسەر ڕێگاکە ئامبۆڵانس و ئۆتۆمبێڵی ئێشگکگران بە سووتاوی هەیە. لەسەر ئەو بەنداوە، منداڵان بێ باوک و دایک، خوشک و برا ماون! بەڵام ئێستا سەرکەوتوون، بوون بە بەرخۆدەر.
تالای ساوا کە دایک و باوکی لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون، ئێستا سەربەرز و سەرکەوتووە. تا ئاستی خۆر بڵند بووە. باڵندەکان ڕووحی دایک و باوکیان هێنا و سەرکەوتن پیرۆز دەکەن. ئەوانەی بەڵێنیان دا و شایستەی ئەو بەڵێنە بوون. ئەمڕۆ تالای سەرکەوتووە، بەرخۆدەری بەنداوەکەیە.
بە عەگید ڕۆژ بڵێن کامێراکەی سەرکەوت، جوانی ڕووباری فوراتیش نیشاندەی سەرکەووتنێتی، عەگید کە کە باڵای لە خۆر بەرزترە و ڕووناکییەکانی لە تیشەکانی خۆر درەوشاوەترە پێی بڵێن سەرکەووت. مزگێنی بە جیهان و نازم بدەن، بێژن وڵاتەکەمان سەرکەوت. زێدەی ئێمەیە، ڕووباری ئێمەیە، خاکی ئێمەیە.
٨ی کانوونی دووەم مێژووی دەستپێکی بەرخۆدانە، ئەمڕۆش گەشتن بە ئامانجی سەرکەووتنێکی و ٥ی ئایار مێژووی سەرکەوتنە. سەرکەوتنی هەمیشەیی و شکستی داگیرکەرە. داگیرکەر شکستی هێنا، دایکانی بەژن چیا سەرکەووت. لەگەڵ عەگید، جیهان و نازمەکان و تا بگات بە تالای ساوا هەموو پێكڕا سەرکەووتین.
ئێمە خۆڕاگربووین و سەرکەوتین...