داوای دادپەروەری بۆ خەلیل و قاسم ئاڵپسۆی کرا

دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گاڵەتەسەرای کۆبوونەوە، داوای دادپەروەرییان کرد بۆ خەلیل و قاسم ئاڵپسۆی کە پێش ٣١ ساڵ کوژران.

دایکانی شەممە

دایکان/مرۆڤانی شەممە بۆ زانینی چارەنووسی کەسوکاریان کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە بێسەروشوێنکراون و کوژراون، وە بۆ دادگاییکردنی تاوانباران، هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گاڵەتەسەرای کۆدەبنەوە. چالاکوانان ئەم هەفتەیە چالاکی ١٠٥٠هەمینیان ئەنجامدا.

دایکانی شەممە گوڵ و وێنەی کەسە بێسەروشوێن و کوژراوەکانیان هەڵگرت و لە گۆڕەپانی گاڵەتەسەرای کۆبوونەوە. ئەم هەفتەیە داوای دادگاییکردنی بکوژانی خەلیل ئاڵپسۆی و ئامۆزاکەی بە ناوی قاسم ئاڵپسۆی کرا کە ئایاری ١٩٩٤ پاش دەستبەسەرکردنیان لەژێر ئەشکەنجەدا، کوژران.