گوشارەکانی ئاکەپە گەنجانی هانداوە بۆ تێکۆشانی هاوبەش
شەڤاڵ ئوزون ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەکە ڕایگەیاند کە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی تێکۆشانی هاوبەشی گەنجان، سیاسەتە چەوساندنەوەکانی ئاکەپەیە.
شەڤاڵ ئوزون ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەکە ڕایگەیاند کە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی تێکۆشانی هاوبەشی گەنجان، سیاسەتە چەوساندنەوەکانی ئاکەپەیە.
لەو ناڕەزایەتیانەی کە بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆک شارەوانی ئەستەنبوڵ دەستیپێکرد، بەشداربوونی گەنجان بە تایبەتی لە چالاکییەکان ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو. ئەو چالاکییانەی کە گەنجانی زانکۆ دەستیان پێکردبوو لە ماوەیەکی کورتدا نەک تەنها لە ئەستەنبوڵ، بەڵکو لە زۆر شوێنەکانی تورکیەشدا بڵاوبووەوە و تەنیا لە گەنجانی زانکۆدا سنووردار نەمایەوە. بەشداری گەنجان و کاردانەوەکانیان لە چالاکییەکاندا بەتایبەتی زەمینەی بۆ یەکگرتنەوەی بزووتنەوە سۆسیالیستییەکانی تورکیە لە چوارچێوەی تێکۆشانیکی هاوبەشدا بەدوای خۆیدا هێنا.
لەگەڵ شەڤال ئۆزۆن ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان سەبارەت بەوەی کە بۆچی گەنجان بەو هێز و جۆش و خرۆشەوە لە چالاکییەکاند بەشدارییان کرد، قسەمان کرد.
شەڤال ئۆزۆن ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی نادڵنیایی و بێ هەماهەنگی لە نێو گەنجان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا کەڵەکە بووە، بەڵام بەشدارییانی لە چالاکییەکاندا زیاد کردووە و وتی: "دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو گەنجان کاردانەوەی گەورەیان نیشاندا ئەمەش دەتوانرێت بە لێکنزیکبوونەوەی چەند هۆکارێکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و پیناسە بکرێت. هۆکارەکانی لێشاوی ئەو گەنجانەی کە چیتر شتێکیان نییە لەدەستی بدەن لە دژی هەر جۆرە ناعەدالەتیەک وتیان 'نا'.
کەسانێک لە شارە زۆرینە کوردییەکاندا دەژین هەمیشە پاساویان بۆ سیاسەتی قەیوم و جینۆساید لە رۆژئاوای تورکیا دەهێنایەوە و بە ڕەوایان زانیوە، بەڵام دەستبەسەرکردن و دواتر دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵویان بە ئامانجگرتنی نوێنەرێکی هەڵبژاردەی گەل هەڵسەنگاند و کاردانەوەیان نیشاندا. بۆیان دەرکەوت چیتر حکومەت نەک تەنیا نوێنەرانی هەڵبژێردراوی کورد، بەڵکو هەموو گروپەکانی بەرامبەری بە هەمان سیاسەتەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ئەمە ئەو هەستەی لای گەنجان بەهێزتر کرد کە ئیرادەی دیموکراسی لە وڵاتدا دەستی بەسەردا گیراوە و ئەمەش وایکرد کە گەنجان نزیکی یەکتر ببنەوە."
بەتایبەت سەرکەوتنەکانی ئیمام ئۆغڵو لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٤ لە بەرامبەر حکوومەتدا، وای کرد کە هیوا و گۆڕانکاری لە گەنجاندا گەشە بکات. بۆیە دوورخستنەوەی بە ڕێگەی یاساییەوە هەستی نادادپەروەری و پاوانخوازی لە وڵاتدا بەهێزتر کرد. ئەمانە هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن تێکۆشانی هاوبەش پێشبخەن.