لە هەساندن بۆ بنیاتنانی بنکەی سەربازیی سرووشت تاڵان دەکرێت
لە هەرێمی هەساندن بۆ بنیاتنانی بنکەی سەربازیی سرووشت تاڵان دەکرێت. هاوڵاتیان کە دژی کانەکان بەرخۆدانیان دەکرد، ئەمجارە دژی بنیاتنانی بنکەی سەربازیی بەرخۆدانیان کرد.
لە هەرێمی هەساندن بۆ بنیاتنانی بنکەی سەربازیی سرووشت تاڵان دەکرێت. هاوڵاتیان کە دژی کانەکان بەرخۆدانیان دەکرد، ئەمجارە دژی بنیاتنانی بنکەی سەربازیی بەرخۆدانیان کرد.
لە هەرێمی هەساندنی ناوچەی پاسوری ئامەد کە ماوەیەکە دژی کاری کانەکان تێدەکۆشن، ئەمجارە سرووشتی هەرێمەکە بۆ بنیاتنانی بنکەی سەربازیی تاڵان دەکرێت. ١٥ ڕۆژە بۆ بنکە سەربازییەکە ڕێگە درووست دەکرێت. هاوڵاتیان دژی ئەمە چالاکیان ئەنجامدا. هاوڵاتیان کە سەرەتا دژی کاری کانەکان چالاکیان کرد، ڕایانگەیاند دواتر زانیویانە ڕێگەکە بۆ درووستکردنی بنکەی سەربازییە نەوەک کاری کانەکان. دانیشتووانی هەرێمەکە بۆ بەدواداچوون بە شاندێک چوونە شوێنی کارکردنەکە، کاتێک هاوڵاتیان ویستیان کارەکە ڕابگرن، سەربازەکان پێیان ڕاگەیاند ڕێگە بۆ بنیاتنانی بنکەی سەربازیی درووست دەکرێت.
دانیشتووانی هەرێمەکە و ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ژینگە و چالاکوانان چوونە شوێنی کارەکە و بینیان بۆ ئەم کارە دارەکان لەبنەوە هەڵکێشراون، بۆیە ویستیان کارکردن لە ڕێگەکە بوەستێنن.
کاتێک دانیشتووان گەیشتنە جێگەکە، سەربازان هاتن و پێیان گوتن "ڕێگەکە بۆ گەڕانی کانزا نییە بەڵکو بۆ درووستکردنی بنکەی سەربازییە". دانیشتووان ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕایانگەیاند لەکاتێکدا باسی چارەسەر دەکرێت، بنکەی سەربازی درووست دەکرێت. داوایان لە فەرماندەی بنکەکە کرد، کارکردن لە ڕێگەکە بوەستێنن، ئەگەر وەها نەبێت، چالاکییەکان بەهێزتر دەکەن.
هاوڵاتیان جەختیان کردەوە، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت دژی درووستکردنی ڕێگەکە بۆ بنیاتنانی بنکەی سەربازی کە بەهۆیەوە سرووشتی هەرێمەکە تاڵان دەکرێت.