ژنان لەوان ئاگری دەستپێکی نەورۆزییان کردەوە

لە وان بە پێشەنگایەتی تەژەئا بە کردنەوەی ئاگری دەستپێکی نەورۆزی ئەمساڵ، پیرۆزباییەکانی نەورۆزییان دەست پێکرد.

پیرۆزبای نەورۆز

بە بەشداری ژنان بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی کولتووریی کوردییەوە، لە ناوچەی توشبای وان، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) نەورۆز پیرۆز کرا.

لە پیرۆزبایەکەدا پۆستەری شەهید مەزڵوم دۆغان 'کاوەی سەردەم' کە یەکێکە لە پێشەنگانی شۆڕشی پەکەکە کێشرا، لەگەڵ کردنەوەی ئاگرەکەدا بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "نەرۆز پیرۆز بێت" و "ژن، ژیان، ئازادی" گوترانەوە.

ژنان کە بە مەشخەڵەکانی دەستییان وەک هێمای ڕووناکی سەرکووتنی تێکۆشان لە شێوەیی ئەستێرەدا ئاگری نەورۆزیان کردەوە، کاتێکی زۆر لە دەووری ئاگرەکە ئاهەنگییان گێڕا و کۆتاییان بە پیرۆزباییەکە هێنا.