بە دیمەن

کۆن-مەد پەیوەست بە ئامادەکارییەکانی نەورۆزی فرانکفۆرتەوە کۆبوونەوە

لە فرانکفۆرت بۆ ئامادەکارییەکانی نەورۆزی ناوەندی فرانکفۆرت کە لە ٢٩ی ئاداردا ئەنجام دەدرێت، لە لایەن کۆن-مەدەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا.

ئامادەکاری نەورۆز

لە فرانکفۆرت لە کۆبوونەوەیەکدا پێنج فیدراسیۆنی سەر بە کۆن-مەد بۆ ئامادەکارییەکانی نەورۆزی فرانکفۆرت کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر ڕێکارەکانی ئەنجامدانی ئاهەنگەکە کرد.

بەشەکانی کۆن-مەد بە هۆکاری ئەوەی نەورۆزی ئەمساڵ هاوکاتی بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ، لەو ڕووەوە لە نەورۆزی ساڵانی پێشوو جیاوازترە. لە کار و خەباتێکی بەرفرواندایە بۆ ئەوەی بە جۆش و جەماوەرییەوە پێرۆز بکرێت.

پەیوەست بە باتەکەوە هاوسەرۆکانی کۆن-مەد گوتییان: "نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی تێکۆشانی ئازادی، ئاشتی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک و خوشک-برایەتییە. نەورۆز لە هەموو گەلان پیرۆز دەکەین و بانگەوازی لە گەلی کورد و دۆستانیان دەکەین بەشداری جەژنی نەورۆزی نەتەوەییمان بکەن."