ئێشکگری ئازادی لە مەخموور؛ نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی ئازادی ڕێبەرێتییە
لە مەخموور ماوەی ٦٠٦ ڕۆژە ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە و گرووپی ١١٩هەمین دەستییان بە چالاکییەکە کرد.
لە مەخموور ماوەی ٦٠٦ ڕۆژە ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە و گرووپی ١١٩هەمین دەستییان بە چالاکییەکە کرد.
چالاکی ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣ـوە، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کردووە، چالاکییەکە پێشەنگایەتی ژنان بە شێوەی نۆرە وەرگرتن ٦٠٦ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمشەو گرووپی ١١٩ـەمین دەستیان بە چالاکی کرد.
مەڕاسیمی گۆڕینی ئێشکگری لە گرووپی ١١٨ـەمینەوە بۆ گرووپی ١١٩ـیەمین کە پێکهاتبوون لە ناوەندی چاند و هونەری مەخموور، لە بارەگای کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی مەخموور، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی دەستی پێ کرد.
لە چالاکییەکەدا لەسەرناوی ئێشکگرانی چالاکییەکە لێدوان درا، لە قسەکاندا جەخت لەسەر بەردەوام بوون لە چالاکییەکان تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبە ئاپۆ کراوە، هەروەها نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد پیرۆز کرا.
دواتر چالاکییەکە، بە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" بەردەوام بوو، گرووپی ١١٩ـەمینی ناوەندی چاند و هونەری مەخموور ئێشکگرییان دەست پێکرد.