لە هەڵەبجە پێشانگای 'ڕێگای ژیان' نمایش کرا
پەیوەست بە بیرهێنانەوەی برینی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە پێشانگای هونەری 'ڕێگای هونەری'دا چەندین تابلۆ نمایش کران.
پەیوەست بە بیرهێنانەوەی برینی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە پێشانگای هونەری 'ڕێگای هونەری'دا چەندین تابلۆ نمایش کران.
له چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى ٣٧ـەمین ساڵیادى تاوانى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، كۆمه‌ڵه‌ى قوربانییانى هه‌ڵه‌بجه، به هاوكارى سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدان و كۆمیسۆنى بێسه‌روشوێنكراوان، پێشانگایه‌كى هونه‌رىیان له‌ژێر ناوى ڕێگاى ژیان له مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه كرده‌وه.
پێشانگا هونه‌رىییەکە له‌ژێر ناوى “ڕێگایی ژیان” كرایه‌وه، کە تابلۆكانى گوزارشتن لەو خه‌م و ئازارانه‌ى کە خەڵکی شارەکە بەهۆی تاوانی کیمیابارانکردنیانەوە دووچاری بوون، هاوکات بە نیشاندانی ئەو تابلۆیانە ئاماژە کرا بە دووباره ژیانه‌وه لە شاره‌كه.
ڕێبواران و هونەرخوازان لە کردنەوەی پێشانگاکەدا ئامادەبوون و بە تاسەوە لە تابلۆکانییان ڕووانی.