سودانی: والی داعشی عێراق و سوریا کوژرا
سەرۆکوەزیرانی عێراق محمەد شیاع سودانی ڕاگەیاند عەبدوڵا مەکی موسلح ڕەفێعی کوژرا کە وەک والی داعش لە سوریا و عێراق دادەنرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق محمەد شیاع سودانی ڕاگەیاند عەبدوڵا مەکی موسلح ڕەفێعی کوژرا کە وەک والی داعش لە سوریا و عێراق دادەنرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق محمەد شیاع سودانی ڕاگەیاند دەزگای هەواڵگری بە پشتیوانی و هاوکاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات. چەتەی داعش؛ عەبدوڵا مەکی موسلح ڕەفێعی (ئەبو خەدیجە) والی داعشی سوریا و عێراقیان کوشتووە.
لای خۆیەوە فەرماندەی ناوەندنی ئەمریکا لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند؛ گرووپە چەتەییەکانی داعش وێڕای ئەوەی چەند ساڵێکە تواناکانیان کەمبووەتەوە، لە ئێستادا لە نێو قۆناغی خۆ بونیادنانەوەدان.