شەهیدی ڕۆژنامەوان نوژیان لەسەر مەزارەکەی یاد کرایەوە
لە ٨ـەمین ساڵیادی شەهید بوونیدا شەهید نوژیان ئەرهان کە لە ٣ی ئاداری ٢٠١٧دا لە خانەسۆری شەنگال لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی پەکەدا بە بریندار بوو وای پێنج ڕۆژ شەهید بوو، لەسەر مەزارەکەی یاد کرایەوە.
لە ٨ـەمین ساڵیادی شەهید بوونیدا شەهید نوژیان ئەرهان کە لە ٣ی ئاداری ٢٠١٧دا لە خانەسۆری شەنگال لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی پەکەدا بە بریندار بوو وای پێنج ڕۆژ شەهید بوو، لەسەر مەزارەکەی یاد کرایەوە.
ئەمڕۆ بە مەڕاسیمێکی تایبەت، ڕۆژنامەوان شەهید نوژیان ئەرهان، کە لە ٣ـی ئاداری ٢٠١٧ لە خانەسۆر، بە دەستڕێژی گولـلەی چەتەکانی ڕۆژی سەر بە پەدەکە بریندار کرا و دواتر لە ٢٢ـی ئادار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو، لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید دلگەش و شەهید بەرخۆدان، لەسەر مەزارەکەی خۆی لە شەنگال بەبیرهێنرایەوە.
لە مەڕاسیمەکەدا، ڕۆژنامەنووسانی شەنگال و ئەندامانی تاژێ و دایکانی ئێزدیی ئامادەبوون و لە هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان لەسەر مەزاری شەهید نووژیان دانا.
هەروەها بەیاننامەیان خوێندەوە و تێیدا چەتەکانی ڕۆژی سەر بە پەدەکە و هەوڵە خیانەتکارانەکانی پەدەکە لە دژی کۆمەڵگای ئێزدیی شەرمەزار کرا، هەروەها لە کەسێتی شەهید نوژیاندا سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی بەبیرهێنرانەوە و بەڵێن درا بە درێژەدا بە ڕێگا و ڕێبازی شەهید.