لە کولوی نەورۆز پیرۆز کرا
لە ناوچەی کولوی کۆنیای بە درووشمی سەکەوتنەوە نەرۆز پیرۆز کرا.
لە ناوچەی کولوی کۆنیای بە درووشمی سەکەوتنەوە نەرۆز پیرۆز کرا.
لە ناوچەی کولوی کۆنیای بە پێشەنگایەتی دەم پارتی بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی" نەورۆز پیرۆز کرا.
لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکەدا بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" گوترانەوە. گەل بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی کولتوورییانەوە و بەرزکردنەوەی ئاڵای سەوز، سور و زەردەوە ئامادەبوون و ئاهەنگییان گێڕا.
لە ئاهەنگەکەدا پەڕلەمانتاری مێردینی دەم پارتی محەمەد کاماچ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا نەورۆزی ٢٠٢٥ لەگەڵ بانگەوازییە مێژوویەکی ڕێبەر ئاپۆدا دەبێتە نەورۆزی بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
دوای قسەکان، ئاهەنگەکە بە گۆرانییەکانی گرووپی گەنجان، هۆزان کادۆ، دەڤریم چەلیک و هۆزان میشۆ بە گێڕانی هەڵپەڕکێی گەلەوە کۆتای هات.