بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ مۆری خۆی لە نەورۆزی مێرسین دا
لە مێرسین بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لە نەورزۆ کرا. لە پیرۆزکردنەکەدا خاوەنداری لە بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ کرا و دەستنیشان کرا دەبێت کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیادبنرێت.
لە مێرسین بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لە نەورزۆ کرا. لە پیرۆزکردنەکەدا خاوەنداری لە بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ کرا و دەستنیشان کرا دەبێت کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیادبنرێت.
لە گۆڕەپانی گردبوونەوەی ترمل لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین، بە جۆشێکی مەزنەوە نەورۆز پیرۆز کرا. لە بەرەبەیانەوە هاوڵاتییان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕژانە گۆڕەپانەکەوە. لەگەڵ گردبوونەوەی هاوڵاتییاندا کە بە جلوبەرگی کولتووری ڕەنگاوڕەنگیانەوە ئاهەنگییان گێڕا و بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" و "ژن، ژیان، ئازادی"ی گوترانەوە. ئاهەنگەکە سات بە سات گەرموگوڕتردەبوو. لە ئاهەنگەکەدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد. دواتر کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگەکە سڵاوی لە گەل کرد. لە دوای ئەوە هاوسەرۆکی مێرسینی دەم پارتی بەدرییە کوش قسەیکرد و لە قسەکانییدا هیوای خواست نەورۆز ببێتە هۆکاری ئاشتی و ئازادی.
دوای قسەکان دایکانی ئاشتی ئاگری نەورۆزییان کردەوە و بڵێسەی نەورۆز جۆشی دا بە ئاهەنگەکە.
دواتر ئەندامی تەژەئا ئایشە چەلیکبیلەک قسەیکرد و لە قسەکانییدا سەرنجی خستەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و داوای لە ژنان کرد لە پێناو ئاشتییدا خاوەنداری لە بانگەوازیەکە بکەن.
'نەرۆز ڕۆژی ژیانەوەیە'
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان باسی لەوەکرد گەلی کورد لایەنگری ئاشتی و دیموکراسین و بانگەوازی لە هەمووان کرد بە جۆش و ئیدرادەی ئاشتییەوە خاوەنداری لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکەن.
هەڵفڕاندی کۆتری ئاشتی
لە بەردەوامی ئاهەنگەکەدا دایکانی ئاشتی وەک سیبموڵی ئاشتی و ئازادی کۆتریی سپییان هەڵفڕاند بە ئاسماندا و ئاماژەییان بەوەدا خواستییان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە.
دواتر هونەرمەندان هیڤرۆن و نورجان دەگرمەنجی هاتنەسەر سەکۆیی ئاهەنگەکە و لەگەڵ گۆرانییەکانییاندا جۆشی ئاهەنگەکە بەردەوام بوو.