لە جنێڤ داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا
لە ئاهەنگی "بۆ جیهانێکی باشتر دەهۆڵ لێبدە"، کە هەموو ساڵێک بە بۆنەی هاتنی بەهار بەڕێوەدەچێت، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و دان پێدانان بە مافی چارەنووسی گەلاندا کرا.
لە ئاهەنگی "بۆ جیهانێکی باشتر دەهۆڵ لێبدە"، کە هەموو ساڵێک بە بۆنەی هاتنی بەهار بەڕێوەدەچێت، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و دان پێدانان بە مافی چارەنووسی گەلاندا کرا.
بەبۆنەی هاتنی هاوسەنگی بەهارەوە، بۆ ئاڵوگۆڕی وەرزەکان و پشتیوانی لە جاڕنامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ سەبارەت بە "مافی ژینگەیەکی پاک و تەندروست و بەردەوام"، ئاهەنگی “Les Tambours Pour la Terre” هەموو ساڵێک لە ٢١ی ئادار بەڕێوەدەچێت، ئاهەنگەکە لە ناشیۆنی جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو.
ئاهەنگەکەی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندی کورد بۆ مافەکانی مرۆڤ(Kurd-CHR), Mos Espa , دادپەروەری بۆ فەلەستین، دامەزراوەی مارتن بوبەر، و ڕێکخراوی مایۆرکا ئینتەرناشناڵ کە ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە و کار بۆ مافە خۆجێیەکان دەکات، ئامادە کرابوو.
لە میانی ئاهەنگەکەدا داوای جێبەجێکردنی یاسای جوس جۆگێنس کرا کە لە یاسای گشتگیر و پێوەرە بنەڕەتیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ "دیاریکردنی مافی چارەنووسی گەلان".
چالاکوانەکان لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاند: "ئێمە داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین کە لە تورکیا زیندانی کراوە و پێویستە گەلی کورد بۆ مافی چارەنووسی خۆی بە شێوەیەکی ئاشتیانە دانوستان بکات."