لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەدی باكوردی كوردستان دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامی بزوتنەوەكەی گەیاند و بەمجۆرە دوا.
دلێر عەبدولخالق ڕایگەیاند، سیاسیەتی نكۆڵیكردن و بەكارهێنانی ستەمكاری دژی كورد هەرماوە، بەڵام زۆرێك لەوانە، كە سەد ساڵە نكۆڵی لەخەباتی رەوای گەلی كوردستان دەكەن، نەماون.
وتیشی، پشتیوانی هاوخەباتەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان دەكەن و داوا دەكات دامەزراوەكانی سیستەمی حكومڕانی هەرێمیش پشتیوانی سیاسی و مەعنەویی لەخەباتی رزگاری گەلی كورد لە باكوری كوردستان بكەن.
باسی لەوەشكرد، بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی لە سیاسەتی چارەسەری دیموكراتی و لە هەوڵەكانی پارتی یەكسانی و دیموكراسی (دەمپارتی) و پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوڕاست لە بەرژەوەندی كورددایە، بۆیە كورد پێویستی بە یەكبونە، گەورەترین چەكی دەستی گەلی كورد؛ دیموكراسییە، بەشەڕ و ناكۆكی گەلی كورد لەناو ناچێت و پەیامی ئێمە ئازادكردنی بەڕیز عەبدوڵا ئۆجالانە بۆ ئەوەی هەنگاوە كردارییەكانی پڕۆسەی چارەسەری دیموكرسی لە توركیا و باكوری كوردستان بچێتە پێشەوە.