سەباحات تونجەل: دەمانەوێت لێرە لە ئامەد ڕێبەر ئاپۆ ببینین

سەباحات تونجەل ژنە سیاسەتمەداری کورد لە نەورۆزی ئامەد کە بەسەدان هەزار کەس تێدا بەشدار بوون قسەی کرد و داوای لە حکومەت کرد دەرفەت بۆ سیاسەتی دیموکراتیک بڕەخسێنن و ڕایگەیاند، دەمانەوێت ڕێبەر ئاپۆ لە ئامەد ببینن.

نەورۆزی ئامەد

نەورۆزی ئامەد بە بەشداری سەدان هەزار کەس بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە بەردەوامە، لە مەراسیمەکەدا سەباحات تونجەل سیاسەتمەداری بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) وتارێکی پێشکەش کرد.

ئێمە بەرپرسیارێتی بنیاتنانەوەیە

سەباحات تونجەل بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆی بەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی بۆ چارەسەری پرسی کورد نەناوە. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان بە حکومەت و دەوڵەتی ڕاگەیاند، دەتوانم پرسی کورد لە گۆڕەپانی شەڕەوە دەربهێنم و بیهێنمە گۆڕەپانی یاسایی". لەو بارەوە هیچ هیوایەک لە دەسەڵاتەوە بەدی ناکرێت، بۆیە کۆمەڵگا دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی بەجێبهێنێ، ئێمەیە کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک بنیات دەنێین."

سەباحات تونجەل سەرنجی بۆ لێدوانەکانی دەوڵەت باخچەلی ڕاکێشا و ڕایگەیاند؛ دەوڵەت گوشار دەخاتە سەر سیاسەتی دیموکراتیک و وتی: "لەم ڕووەوە هیچ پێشکەوتنێک بوونی نییە، بە پێچەوانەوە مەیدانی سیاسەتی دیموکراتیک ئاستەنگ کراوەتەوە، ئیمام ئۆغڵو دەسبەسەر دەکرێت، هەرکەسێک باسی ئاشتی و ئازادی دەکات بە ڕێگەی گوشارەکانەوە بێدەنگ دەکرێت، مادام چۆن ئاشتی پێک بێنین؟

ڕێگا بۆ سیاسەتی دیموکراسی بکەرەوە!

سەباحات تونجەل لە درێژەی قسەکانیدا دەسەڵاتدارانی هۆشیار کردەوە و وتی: "ڕێگە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک بکەنەوە! ئازادیی گەلی کورد گرێدراوە بە ئازادیی بەڕێز ئۆجالانەوە. ئەوەی تا ئێستا بەدەست هاتووە بە سایەی بەرخۆدانەوە بووە."

سەباحات تونجەل ئەوەشی گوت، تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی تێکۆشانی گەلی کوردە بۆ ئازادی، بەڵام ئێمە بەمەشەوە سنووردار نین، ئێمەش لە دژی سیستمی پیاوسالاریش درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین. تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگاش ئازاد نابێت. بۆیە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە هەموو جیهاندا بەرز دەکرێتەوە. ئەم دروشمە فەلسەفەیەکی ئازادییە بۆ هەموو ژنان".

بانگەوازی بۆ تێکۆشان و بەرخۆدان

سەباحات تونجەل بەم قسانە بانگەوازی لە هەر کەس کرد بەرخۆدان بەرز بکەنەوە: "دەمانەوێت لێرە سەرۆک ئاپۆ ببینین. دەمانەوێت لە قەڵای ئامەد بیبینین. وەک کورد دەمانەوێت هاوڵاتیبوونی یەکسان بنیات بنرێت. وەک عەلەویان دەمانەوێت هاوڵاتیبوونی یەکسان بەرقەرار بێت. دەمانەوێت ژیانێکی یەکسان و ئازاد لەگەڵ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێبکەین. داوا لە هەر کەس دەکەم تێکۆشان بەرخۆدان بەهێزتر بکەن."

هەروەها سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەورۆزی ئامەد دا پەیامی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی خوێندەوە.

لە پەیامەکەدا  مەسعود بارزانی رایگەیاندووە، "هیوادارم بە زووترین کات عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت، ئێمە پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد دەکەین لە تورکیا، ئاشتی تاکە ڕێگایە بۆ چارەسەری کێشەکان، هەروەها هیوادارم ئازارەکانی کورد لە سووریا هەرچی زووتر کۆتایی پێ بهێنرێت."