بە دیمەن

جەژنی نەورۆز لە ئامستردام بەڕێوە چوو

شەوی ٢٠ی ئادار لە ئامستردامی پایتەختی هۆڵەندا ئاگری نەورۆز کرایەوە.

کوردستانیان و دۆستانیان لە گۆڕەپانی لیدسپلین کۆبوونەوە و بە هەڵپەڕکێ و وتنەوەی دروشمەکان جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ئاگری نەورۆز دانی ئێوارە کرایەوە، دواتر بە ئامادەبوونی هەزاران کەس مەراسیمێکی پڕ لە سۆز و خرۆش دەستی پێکرد.

هونەرمەندان ڕۆڵدا، تالیب ڕەسووڵ، ڕودەر، باگەر زینێ بە پێشکەشکردنی گۆرانییەکانیان ڕەنگێکی جیاوازیان بە ئاهەنگەکە بەخشی.

بەشداربووان بەردەوام دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە. مەراسیمەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.