لە ئەرمێنیا نەورۆز پێرۆز کرا
ئاگری نەورۆز لە ناوچەی ئەلماویر و ئەلگزی ئەرمێنیا کرایەوە و بە جۆشەوە نەورۆز پیرۆز کرا.
ئاگری نەورۆز لە ناوچەی ئەلماویر و ئەلگزی ئەرمێنیا کرایەوە و بە جۆشەوە نەورۆز پیرۆز کرا.
دانیشتوانی گوندی ئارکاس، سەر بە ناوچەی ئەلماویر، بە وتنەوەی دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
هاووڵاتیان پیرۆزبایی نەورۆزیان لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد.
لە گۆڕەپانەکەدا کە مەراسیمی نەورۆزی تێدا بەڕێوەچوو، بەیاننامەیەک خوێندرایەوە و تیایدا ڕاگەیەندرا: "هیوای و داخوازی گەل ئەوەیە کە نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بەدیهاتنی کوردستانێکی ئازاد. نەورۆز بۆ ئێمە ڕۆژی بەرخۆدان و تێکۆشانە. دیسان نەورۆزی ئازادی لە هەموو گەلی کورد پیرۆز دەکەین."