شەوەئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل بە هەڵپەڕکێ بەردەوامە

شەوەئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل بە کردنەوەی ئاگر و گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوامە.

لە قەندیل جۆشوخرۆشی نەورۆز لە شەودا بەردەوامە. هەزاران کەس لە گۆڕەپانی نەورۆز کۆبوونەوە. ژنان و گەنجان بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی"  و یاری ئاگرین، بەگەرموگوڕییەوە نەورۆزیان لە قەندیل پیرۆزکرد.

گەنجان لە شەودا بە بەرزکردنەوەی درووشم ڕێپێوانی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا و بە ئاگر نووسیان "ئاپۆ".

لە ئێستەشدا، ژنان و گەنجان لەدەوری ئاگر کۆبوونەتەوە، بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و بەرزکردنەوەی درووشم، بەجۆشەوە نەورۆز پیرۆز دەکەن. بڕیار وایە ئاهەنگەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بێت.