جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند: "نەورۆزی ٢٠٢٥ بەتایبەتی لە ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی بەرخۆدێری زیندان، لە ئازادیخوازانی هەر چوار پارچەی کوردستان، جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان و لە هەموو گەلی کوردستان پیرۆز بێت."
ماک ڕایگەیاند؛ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە خواستی خۆیان بۆ چارەسەری و ئاشتی پیشانی هەموو جیهان دا و ڕایگەیاند کە پێویستە تێکۆشان لەسەر بنەمای پێداگری ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و ئازادی بەڕێوە بچێت. نەورۆزی ٢٠٢٥ بۆ ئێمە وەک سەرەتایەکە، پێویستە گەلەکەمان ڕوو لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز بکەن و هاواری نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەنە وەڵامێکی پێویست بۆ ئەژدەهاکەکانی ئەم سەردەمە. هەڵوێست و بەرخۆدانی گەلەکەمان لەو بارەوە زۆر پیرۆزە. لەمەودوا گەلەکەمان دەبێت خۆی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێکخستن بکات و بەرخۆدانی بەرز بکاتەوە و بەشداری ڕێپێوانی ئازادی بێت.
ماک لە کۆتایی بانگەوازەکەیدا داوای لە گەل کرد بڕژینە گۆڕەپانەکان و ئەم نەورۆزە بکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان."