لە قەندیل گۆڕەپانی ئاهەنگی نەورۆز ڕازێنراوەتەوە
بە ئامادەبوونی هەزاران کەس و بەشداری بەرچاوی ژنان و گەنجان، ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز لە قەندیل بەکۆتا گەیشتوون.
بە ئامادەبوونی هەزاران کەس و بەشداری بەرچاوی ژنان و گەنجان، ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز لە قەندیل بەکۆتا گەیشتوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز، هەزاران کەس بە بەشداری بەرچاوی ژنان و گەنجان، لە قەندیل کۆبوونەوە. جەماوەر بە گڕوتینێکی زۆرەوە ئامادەکاری دەکەن بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز.
گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە ئاڵای پەکەکە و کەجەکە و کەژەکە و وێنەی شەهیدان ڕازێنراوەتەوە. جەماوەر خواردنیان ئامادەکردووە و بەجۆش و خرۆشەوە ئاهەنگەکە بەسەر دەبەن.
سەکۆی ئاهەنگەکە ئامادەکراوە و ئەمبوڵانس بۆ حاڵەتی پێویست ئامادەیە.