ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک بۆسەر هێز و گۆرەپانەکانی گەریلا ڕاگەیاندراوێکی دا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:
"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
١٦ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆمبباران کرا.
١٧ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی سێ جار بە بۆمبی فسفۆری، جارێکیش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆمبباران کرا.
١٨ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی چوار جار بە بۆمبی فسفۆری، جارێکیش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆمبباران کرا.
هێرەشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی؛
١٧ و ١٨ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ، شەهید شەریف، گۆشین ٣ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شاخی ڕەشید، دێڕەشێ، حەفتتەباخ، دەشتی کافیا، مێرانێ، شاخی مەسکەن ٦ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ٥ جار؛ بە گشتی ١٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.
١٧ و ١٨ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٤ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛
١٧، ١٨، ١٩ و ٢٠ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ، کەندەکۆلا، لۆلان، گۆشین، شەهید شەریف ٩٧ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی حەفتەباخ، مژێ، گرگاشێ، دێڕەشی، زێڤکێ، شاخی زەنگل، شاخی کون ٥٣ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ، سەری مەتینا، بێشیلی ١٧٠ جار، ل هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٨٠٧ جار؛ بەگشتی ١١٢٧ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆمبباران کران.
دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛
١٧ی ئادار لە کاتژمێر ٠٨:٤٥ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی جوودی لە دژی داگیرکەران کە ڕوویان کردبووە تونێلەکانی شەڕمان، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک و چەکی قورسەوە لە لایەن هێزەکانمانەوە بەرپەرچ درانەوە لە ئەنجامدا داگیرکەران ناچار بە خۆشکانەوە کران."