بە هەزاران کەس لە جەژنی نەورۆزی مێردین: بێ سەرۆک ژیان نابێ

بەهەزاران کەس بەشدارییان لە جەژنی نەورۆزی مێردین کرد. لە میانەی مەراسیمەکەدا بەردەوام دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە.

لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین، نەورۆز بە دروشمی 'ڕێبەرایەتی ئازاد، کۆمەڵگای دیموکراتیک' بەڕێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و گەنجان بەشداریان کرد. هاوڵاتییانی عەرەب و ئاشووریش بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. پلاتفۆرمی"نەورۆزی ئازادی پیرۆز بێت" و لە بەردەم پلاتفۆرمەکە پانکارتی "نەورۆزی ئازادی پیرۆز بێ" بە زمانەکانی کوردی، تورکی، عەرەبی و سریانی، نووسرابوو و پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز کرابووەوە.

هەروەها ژنان بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی هەرێمیەوە لە گۆڕەپانەکەدا سەمایان کرد و دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"یان وتەوە.

جەماوەر بەردەوام دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان یەکدەنگ وتەوە.

پاش خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی، بەهەزاران کەس دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "شەهید نامرن"یان بەرز کردەوە. ئاڵای پەکەکە لە گۆڕەپانەکەدا بەرزکرایەوە، لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا دایکانی ئاشتی هاتنە سەر شانۆ و سڵاو لە هاوڵاتیان کرد و جەژنی نەورۆزیان لە جەماوەر پیرۆز کرد. پاشان هاوسەرۆکانی شار و ناوچەکان و پەرلەمانتاران پێکەوە نەورۆزیان لە هاوڵاتیان پیرۆز کرد.

ساڵحا ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز وتی: "ئێمە لە ئەستەنبوڵ، مێردین، تورکیا و کوردستان قەیوم قبووڵ ناکەین. هەرچەند زووتر پرسی کورد چارەسەر بکرێت، ئەوەندە دەرفەتی دیموکراتیکبوونی تورکیا زیاتر دەبێت. بەرێز ئۆجالان چارەسەری دەخوڵقێنێ. لە ڕۆژی یەکەمەوە بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێکۆشانی خۆی بەڕێوە دەبات. بۆیە دەبێت هەموو ئۆپۆزسیۆن لەم ڕۆانگەیەوە نزیکی پرسەکە ببنەوە و بەو پێیە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن."

پاشان میتحەت سانچار پەرلەمانتاری دەم پارتی لە میانەی وتارەکەیدا وتی: "ئەگەر سیستەمێکی بەردەوام لەسەر بنەمای یەکسانی گەلان بنیات بنرێت، ئەوا بێگومان ئاشتی ڕوو دەدات."

دوای وتارەکان هونەرمەندان هیڤرۆن و پیرۆز بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد و جەماوەر بە خرۆشەوە سەمایان کرد.