بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نەورۆزی لە گەلی کورد پیرۆز کرد

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نەورۆزی لە گەلی کورد پیرۆز کرد و ڕایگەیاند؛ نەورۆز ڕەمزی لەدایکبوونەوەی گەلی کوردستانە و وتی: "پێویستە شان بە شان پێکەوە بۆ کەرامەتی گەلی کوردستان و پاراستنی مافەکانی گەلەکەمان تێکۆشان بکەین."

سەرۆكی یەنەكە ڕایگەیاند، نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردانە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی و رایگەیاند؛ هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەنەكە لەبارەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەدا سەرۆكی یەنەكە دەڵێت، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی، کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم.

وتوشیەتی، نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.

باسی لەوەشكردووە، هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە.

لە كۆتایدا ڕایگەیاندووە، با هەموومان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان