سویسرا بۆ نەورۆزی 'ئازادی ڕێبەرێتی' ئامادەیە
نەورۆزی ئەمساڵ بە بانگەوازی و درووشمی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە جۆشەوە لە هەموو جیهاندا پیرۆز دەکرێت. لەو چوارچێوەیەدا بۆ نەورۆزی سویسرا هەموو ئامادەکارییەکانی گۆڕەپانەکانی نەورۆز کراوە.
نەورۆزی ئەمساڵ بە بانگەوازی و درووشمی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە جۆشەوە لە هەموو جیهاندا پیرۆز دەکرێت. لەو چوارچێوەیەدا بۆ نەورۆزی سویسرا هەموو ئامادەکارییەکانی گۆڕەپانەکانی نەورۆز کراوە.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی نەورۆز، هاوسەرۆکی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا دیلان چەتین کایا و وتەبێژی ئێستای یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) سەلما سورەر بۆ ئاژانسمان قسەی کرد و دەربارەی نەورۆزی سویسرا زانیاری پێداین.
دیلان چەتین کایا وتی: "لە سویسرا لە ٢٢ی ئادار لە شاری زوریخ نەورۆز پیرۆز دەکەین. نەورۆزی ٢٠٢٥ بۆ ئێمە دەبێت بە نەورۆزی 'سڵاوکردنی ڕێبەرێتی، بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک'. بەم دروشمە لە ئامادەکارییەکانمان بۆ نەورۆز بەردەوامین."
دیلان چەتین کایا ئاماژەی بەوەشدا لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە بەشداربوون هەیە و گوتی: "بانگهێشتی ژنان، گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، شۆڕشگێڕانی تورکیا و بازنەکانی سۆسیالیستی و دۆستانی گەلی کورد دەکەین بۆ نەورۆزی ٢٠٢٥، کە لە ٢٢ی ئادار لە زوریخ هاردتورمی ئارەل بە دروشمی 'ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ، سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوە' پیرۆز دەکەین."
وتەبێژی ئێستای یەژەکە-سە سەلما سورەر ئاماژەی بەوەدا پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ جۆش و خرۆشی بە هەمووکەسێک دا و گوتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین، وەرن پێکەوە ئاگری نەورۆز بکەینەوە. هەرکەسێک دێتە گۆڕەپانی نەورۆز پێویستە جل و بەرگی نەتەوەیی بپۆشێت و بە ڕەنگی کوردستان بێت."
لە ئاهەنگی نەورۆزی ٢٢ی ئادار کە بڕیارە لە زوریخ ئەنجام بدرێت، فەرهاد تونچ، هۆزان کاوە، خەجێ، ئازاد کورهان، تۆهەڵدان، کۆما ڕۆژهەڵات، گۆڤەند و گروپی دەهۆڵ-زوڕنا دەچنە سەر ستەیج.
پلانسازی نەورۆزی سویسرا:
20 Adar
Aarau: Saet 17.00 -Maienzugplatz
Basel: Saet 18.00 - Keserne
*
21 Adar
Lozan: Saet 18.00- Flon
Rapperswil: Saet 17.00- Söchbodenstrasse
St.Gallen: Saet 17.00- St.Leonhardpark
Winterthur: Saet 17.00- Neumarktplatz
Luzern: Saet 17.00- Pregassona
Chur: Saet 17.00- Chur Bagnhof
Biel: Saet 18.00
*
22 Adar
Li Zurich’te şahiya navendî: Saet 12.00- Hardtrum Areal
*
29 Adar
Lugano: Saet 14.00- Kurplatz