پەیامی سەرەکی نەورۆزی ئامەد: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ

کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئامەد ڕایگەیاند پەیامی بنەڕەتی پیرۆزباییەکە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، کۆمیتەکە بانگوازی بۆ بەهێزترین بەشداری کرد.

نەورۆزی ئامەد

کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئامەد پەیوەست بە پیرۆزبایی نەورۆزی ٢١ی ئاداری ئامەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، نەورۆزی ئامەد بە درووشمەکانی "ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و " کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بۆ ئازادی" ئەنجام دەدرێت. پیرۆزباییەکە بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بەڕێوەدەبرێت.

هاوسەرۆکی ئامەدی دەبەپە شیرین گوربوز گوتی: "نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی ئاشتی و ئازادییە. پیرۆزبای نەورۆز لە هەمووان دەکەین و ناوچە بە ناوچە پێرۆزی دەکەین. لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزدا خواستی بنەڕەتی گەلان کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی بەڕێز ئۆجالان بوو. پەیامی بنەڕەتی نەورۆزی ئەمساڵمان ئازادی بەڕێز ئۆجالانە. نەورۆزی ئەمساڵمان بە دەنگ، ڕەنگ و زمانی خۆمانەوە پیرۆز دەکەین و نەورۆز ببێتە نەورۆزی ئازادی بەڕێز ئۆجالان."

دواتر هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی گوڵشەن ئۆزەر بانگەوازی لە هەمووان کرد بە بەهێزترین شێوە پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵ بکرێت و هەمووان لە نەورۆزی ناوەندی ئامەد دا کۆببنەوە.

دەربارەیی ئەوەی 'داخۆ پەیامێکی بە دیمەن هەبێت یا نا' گوڵشەن ئۆزەر گوتی هیچ زانیارییەکان لەوبارەوە نییە. بەڵام ئۆزەر ئاماژەی بەوەدا لە نەورۆزدا سوپڕایز ئەبێت.