پەیامەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیە:
"رۆڵەی شۆڕشگێڕی گەلی کورد، هەڤاڵی وڵاتپارێز عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی، دوێنێ بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا و ئێمە بە بەم کۆچەوە خەمگین بووین، بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای، گەلی ڕۆژهەڵات و هەموو گەلی کوردستان دەکەین. بێ گومان زۆر دڵتەنگین بە کۆچی دوایی کەسایەتییەکی وەها شۆڕشگێڕ کە هەموو ژیانی خۆی بە تێکۆشان بۆ گەلەکەی بەسەر بردووە. گومانی تێدا نییە کە یادەوەرییەکانی لە تێکۆشانماندا بە ڕێزدارییەوە بەبیر دێنینەوە و دەگاتە ئامانجی خۆی.
هەڤاڵ حاجی ئەحمەدی تێکۆشەرێک بوو کە بە کەسایەتی راست، هێژا و ماندوونەناس ناسرابوو. گرنگترین تایبەتمەندی ئەو تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد بوو. هەست و تێگەیشتنی وڵاتپارێزی زۆر لە پێش بوو. لە هەموو ژیانیدا لەسەر ئەو هێڵە دەڕۆیشت. نەیگوت کێ چی دەڵێت و ئاوڕی نەدەدایەوە و بەردەوام بوو لە سەر ڕێبازی تێکۆشانی. پێشکەوتنی خوڵقکارانەی بە بنەما وەردەگرت. قەد گرنگی بە هەندێ شتی لاوەکی نەدەدا. هەمیشە لە دژی هێڵی هاوکاری هەڵوێستێکی ڕوونی هەبوو. بە هەڵوێستە ڕوونەکەیەوە هەمیشە نوێنەرایەتی هێڵی راست، دڵسۆز و بوێرانەی وڵاتپارێزی کوردی دەکرد. بەم تایبەتمەندییەوە بەردەوام و ڕاستگۆیانە هیوای بە هەڤاڵانی دەبەخشی. ژیانی هەمیشە تێکۆشان بوو. لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری کار وتێکۆشان بۆ گەلەکەی دەبێت. بە گرتنەبەری رێبازی وڵاتپارێزی قازی محەمەد دەست بە تێکۆشان دەکات و نوێنەرایەتی ئەم هێڵەی دەکرد. هەڤاڵ حاجی ئەحمەدی پێشمەرگایەتیشی کردووە. دواتر لە نزیکەوە ڕێبەر ئاپۆ ناسی و گرێدراوبوونێکی زۆری بە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لا دروست دەبێت. ئەمە کاریگەری زۆری لەسەر تێکۆشانی ئەو دادەنێ. بەو هێزەی کە لە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستی هێنا، چالاکتر، بە جۆش و خرۆشێکی بەرزتر درێژە بە تێکۆشانی دەدات. لەئەنجامی هەوڵی وڵاتپارێزی قووڵی خۆی، یەکێتی نەتەوەیی کوردی زۆر بە گرنگ دەزانی. دڵی بۆ هەموو کوردستان لێدەدا. گەورەترین خەونی ئەو دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی کورد بوو. بەردەوام لەو بارەوە تێدەکۆشا. لە کۆتاییدا بەشدارییەکی کارای لە پێکهێنانی کەنەکەدا کرد و لەم بوارەدا پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.
یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی هەڤاڵ حاجی ئەحمەدی ئەوە بوو کە لە هەموو شوێنێک بێ ئەوەی چاو لە دونیا بکات تێدەکۆشیا. لە هەر شوێنێک دەرفەتی کاری هەبووایە بێ دوودڵی کار و خەباتی دەکرد. لە شاخەکانی کوردستان خەباتی کردووە. لە کاتی کارکردن لە شاخ، سەرنجی لەسەر پەرەپێدانی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. بۆیە بە ئامانجی پەرەپێدانی خەبات و تێکۆشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکانە بەشداری لە دامەزراندنی پەژاکدا کردووە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ وەک هاوسەرۆکی پەژاک کار و تێکۆشانی کردووە. ژیانی پڕ لە دەستکەوت و سەرکەوتنی مەزن بوو. بێگومان ئەم ژیانەی زۆر بەنرخە. لە بەرامبەر یادەوەرییە بەنرخەکانیدا سەری ڕێز و پێزانین دادەنوێنین و جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵانی و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین".