لە نەورۆزی موش درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەنگی دایەوە
هەزاران کەس بەشداری نەورۆزی موش بوون، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" و "نەورۆز پیرۆز بێت" بەرزکرایەوە.
هەزاران کەس بەشداری نەورۆزی موش بوون، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" و "نەورۆز پیرۆز بێت" بەرزکرایەوە.
ئاهەنگی نەورۆز لە موش بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی" ئەنجامدرا. گۆڕەپانەکە بە ئاڵای دەم پارتی ڕازێنرایەوە. هاوڵاتیان سەرەڕای هەوای سارد و باران کۆبوونەوە، هەزاران کەس بەشداربوون و ئاڵای سەوز و سوور و زەردیان هەڵگرت. درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" و "نەورۆز پیرۆز بێت" بەرزکرایەوە.
هاوڵاتیان هەڵپەڕکێیان کرد و پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی، هاوسەرۆکانی شارەوانی موش سری سۆیلەمەز و توبا سایلگان قسەیان کرد، جەختکرایەوە گەلی کورد لە هەموو کات نزیکترە لە سەرکەوتن، هەروەها ڕۆژنامەنووسانی شەهید، موسا عەنتەر و غوربەتلی ئەرسۆز و جیهان بیلگین و نازم داشتان و عەزیز کۆیلوئۆغلو یادکرانەوە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی سومەیە بۆز گوتی: "بانگەوازەکەی ئۆجالان بۆ هەموو گەلان ڕێگەی ئاشتییە. ئەرکی هەموومانە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بنیات بنێین".
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ناوەندی دەبەپە گوتی: "کاتی ئەوەیە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکەین".
سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند پشتگیری پرۆسەکە دەکەن و گوتی: "دەبێت نەخشەڕێ و بانگەوازە مێژووییەکە بگەیەنین بە هەمووان".
گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ناڕەزایەتیی دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلو، گوتی: "ئەمە بێ ڕێزییە بەرامبەر دەستوور و ئیرادەی گەل. ئەمە قبووڵ ناکەین".
پاشان ئاگری نەورۆز کرایەوە و بەشداربووان هەڵپەڕکێیان کرد.