لە شڕناخ نەورۆز پیرۆز کرا

لە شڕناخ ئاگری نەورۆز کرایەوە و دایکان بە ئیرادەوە پەیامی بەردەوام بوون لە تێکۆشانیان دووپات کردەوە.

پیرۆزبایی نەورۆز

بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ئاگری نەورۆز لە شڕناخ پیرۆز کرا.

لە پیرزۆباییەکەدا بە سەدان ژن، گەنج و ئەندام و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئامادەبوون، دوای خولەکێک ڕێزلێنان، پیرۆزبایەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" جۆشدرا.

لە پیرۆزباییەکەدا هاوسەرۆکی شڕناخی دەم پارتی، تایبەت بیلگە قسەیکرد و بانگەوازی لە گەل کرد خاوەنداری لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ بکەن.

دواتر وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان قسەیکرد و لە قسەکانییدا دەستبەسەرکردنی سەرۆک شارەوانی گەورە شاری وان ئەکرام ئیمامئۆغلویی شەرمەزار کرد.

هەر لە قسەکانییدا ئایشەگوڵ سەرنجی خستەسەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "بانگەوازییەکە بۆ هەموو گەلانە و ئازادی گەلان مسۆگەر دەکات. بۆیە پێویستە بە هەموومانەوە لە تێکۆشانمان بەردەوام بین."

دواتر بە درووشمەوە ئاگری نەورۆز کرایەوە و هونەرمەندان سۆرژیان و هۆزان شەڕڤان بە گۆرانییەکانیان جۆشییان دا بە ئاهەنگەکە.