دەستپێکی ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل

گەل بە جۆشەوە ڕژاونەتە گۆڕەپانی نەورۆزی قەندیل، وێڕای باران بارین بەردەوامن لە ئاهەنگ گێڕان.

لەگەڵ پەیامە مێژوویەکی ڕێبەر ئاپۆدا لە هەموو پارچەکانی کوردستان و جیهاندا بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ئەنجام دەدرێت. لەم چوارچێوەیەدا لە بناری قەندیل ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ بە بەرفراوانی ئەنجام دەدرێت.

گەل لە هەموو لایەکەوە بە جۆشەوە دەڕۆنە گۆڕەپانی پیرۆزکردنی ئاهەنگی نەورۆز و ئاهەنگ دەگێڕن. ئاهەنگی سەرەکی پیرۆزکردنەکە لە دوای کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆوە دەستپێدەکات.

لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکەدا کە بە درووشمی "بە ڕوحی نەورۆزەوە ڕێبەرێتی ئازاد دەکەین، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیات دەنێین' ئەنجام دەدرێت، بە ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و کەجەکە و وێنەی شەهیدان ڕازێندراوەتەوە.

گەل لەگەڵ دەربڕینی خۆشی و ئاهەنگگێڕانیاندا بە شەکاندنەوەی ئاڵای ڕێبەر ئاپۆ و وتنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" دەڵێنەوە. لەگەڵ باران بارینی بەخوڕدا بەوپەڕی دڵخۆشییەوە ئاهەنگ دەگێڕن.

ئاهەنگەکە لە لایەن ڕاگەیاندنی ئازاد و میدیا هەرێمییەکانەوە بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ ڕووماڵ دەکرێت.