ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان لە بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤییدا پێشکەوتن و گەشەدانەکانی دوای بانگەوازییە مێژوویەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆیی هەڵسەنگاند. قەرەیلان دەستنیشانی کرد دەبێت نەورۆز بە ڕوانگەیی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراتیک' هەڵسەنگێندرێت و بانگەوازی بەشداربوونی بەهێزی کرد بۆ نەورۆزی ٢١ی ئادار لە ئامەد. قەرەیلان ئەم پەیامەی دەربڕی: "دەکرێت نەورۆزی ٢٠٢٥ ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد."
قەرەیلان سەرنجی خستەسەر بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و دەستنیشانی کرد بۆ سەرکەتنی ئەم پرۆسەیە، دەبێت هەلومەرج بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێندرێت تا ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی چالاک بەشداری و کاریگەری لە پرۆسەکەدا هەبێت. قەرەیلان ئەمەی گوت: "هەنگاوە مێژوویەکانی وەک بەستنی کۆنگرە، هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانان دەرنجام بە پرۆسەیەک دێتە ئاراوە کە ڕێبەر ئاپۆ بتوانێک بە شێوەیەکی ئازاد ڕێکخستن بکات و بەڕێوەیی ببات. دەبێت دەوڵەتیش هەمووارکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدات و دەرفەت بۆ ڕێبەر ئاپۆ بکاتەوە."
'دەبێت کۆتایی بە زمانی دووژمنکارانە بهێندرێت کە پرۆسەکە تێکدەدات'
قەرەیلان گوزارشتی 'تەسلیم بوون'ی ڕەخنەکرد کە لەلایەن کاربەدەستدانی دەوڵەتەوە بە بەردەوامی دەگوترێتە و گوتی: "لە باسوخواسی پرسێکی سەدە ساڵە و شەڕی ٤١ ساڵەداین. پێویستە لە پێناو چارەسەرییدا ئیدی کۆتایی بە زمانی دووژمنایەتی بهێندرێت و پەرە بە زمانی ئاشتییانە بدرێت. شەڕ لە سوودی هیچ کەسێکدا نییە. ڕێبەر ئاپۆ پەرەی بە پرۆژەی ئاشتی و دیموکراسی داوە کە بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات."
قەرەیلان ناڕەزایەتی بەرانبەر بەشێکی دەوڵەت دەربری کە بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە وەک "شکستخواردن" هەڵدەسەنگێنن ئەمەی گوت: "پەکەکە وەک ئایدۆلۆژیا، سیاسی و سەربازی لە بەهێزترین کاتەکانی خۆییدایە. پشتگیریدانمان بەم پرۆژەیە لە بەر ناچاربوونمان نییە، بەڵکو لەبەرئەوەیە باوەڕمان بە دیدگا و پێگەیی ئاشتی و پرۆژەی ڕێبەر ئاپۆیە."
چاووپێکەتنەکەی موردا قەرەیلان بەم شێوەیە:
*لە دەستپێکی پرۆسەی نەورۆزداین. ئاهەنگەکانی نەورۆز بە درووشمی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازی لێدەکرێت. بەم بۆنەیەوە دەتانەوێت چی بڵێن؟
سەرەتا سڵاو لە هەموو گەلی کورد دەکەم و نەورۆزییان پیرۆز دەکەم. پێش وەڵامدانەوەی پرسیارەکەتان دەمەوێت ئەم بڵێم؛ کۆچی دوای دایکە ساکینە ئاراتمان بیست. جێگەیی نیگەرانی و غەمگینیمانە. لە نزیکەوە دایکە ساکینەم دەناسی. دایکێکی نموونەی بوو. هەموو ژیانی لە ڕەنج و فیداکارییدا بەسەر برد و تا کۆتای ساتی ژیانی بەردەوام بوو. بە ڕەنج، ئیرادە و جەختکردنەوەدا نموونەیی بوو. دایکە ساکینە دایکی هەموومان بوو. بەڕاستی کۆچ کردنی غەمگینی کردین. سەرساغی خۆمان بۆ هەموو بنەماڵەکەی، دایکانی ئاشتی و خەڵکی ئامەد دەخوازم. ڕاستە لە ژیاندا نەما و لە دەستدانێکی گەورەیە. ئەرکمانە ببینە ڕۆڵەیەکی باشی ئەو و ببینە شایستەیی فیداکاری و ڕەنجەکانی. بەڵێنی ئەمە دەدەین.
نەورۆز گرنگییەکی تایبەتی هەیە لە مێژووی گەلانی هەرێمەکە و کوردستاندا. ڕێبەر ئاپۆ پێش ٥٢ ساڵ لە ڕۆژی نەورۆز دەرکەتنە مێژوویەکەی دەرخست. لەو سەردەمەوە هەمووکاتێک نەورۆز بووە بە ڕۆژی دەرکەوتنی نوێ، بەرخۆدان و چالاکی؛ بووە ڕۆژێک کە پریشکی ئاگر گەیشتە ئاسمان، کە پێشتر کردنەوەی ئاگر بە توندترین شێوە قەدەغە دەکرا. گەلەکمان لە دەوری ئاگری نەورۆز، ئاگری بەرخۆدان و ئازادی سات بە سات زیاتر پیرۆزییان کرد و پێشوازییان لێکرد. لەم پێناوەدا گەلێک شەهید گیانیان فیدا کرد. لە سەرووی هەموویەوە لە بۆتان و نسێبین، لە هەموو کوردستان بە فیداکاری شەهادەت جێگیر بوو، وە بەم شێوەیە قبوڵ کرا. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو شەهیدانی نەورۆز بە ڕێزدارییەوە بیردێنمەوە. سەرەتا نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم، سڵا و ڕێزداری و دڵسۆزی خۆمانی نیشان دەدەم. هەروەها نەورۆز لە دایکی شەهیدانمان و هەموو بنەماڵەی شەهیدان پێرۆز دەکەم. وە ئەم ڕۆژە پیرۆزە لە هەموو گەلی کوردستان و گەلانی هەرێمەکە پیرۆز دەکەم، لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەم. لە دڵەوە هیوای سەرکەووتن بۆ هەمووان دەخوازم لە ساڵی نوێی نەورۆزدا. لە کەسێتی کاوەی سەردەم- مەزڵوم دۆغان و زەکی ئاڵکاندا هەموو شەهیدانی شۆرش بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە، ئەو بەڵێنەیی بەوانمانداوە دووبارەدەکەینەوە. یادەوەریییان لە کوردستانی ئازاد و دیموکراتیکدا زیندوو دەبێت.
هاوکات جەژنی ڕەمەزان نزیک دەبێتەوە. لە ئێستاوە جەژنی ڕەمەزان لە گەلەکەمان و جیهانی ئیسلامی پیرۆز دەکەم.
لە کاتێکی گرنگدا پێشوازی لەم رۆژە پیرۆزانە دەکەین. بەتایبەت نەورۆزی ٢٠٢٥ نەورۆزێکی ئاسایی نییە. لە پرۆسەیەکی مێژووی زۆر گرنگدا پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٥ی تێکۆشانی ئازادییدا دەکەین. گەلەکەمان ئەم نەورۆزە بە درووشمی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' پیرۆز دەکات. ئەم جددیترن دیاریکردنە. ئەم نەورۆزە دەبێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ بۆ نەورۆزی چارەسەری و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. هەرخۆی ئازادی ڕێبەرێتی لە هەمانکاتدا ئازادی گەلی کورد و چارەسەری پرسی کوردە. بۆئەوەی نەورۆزی ٢٠٢٥ ببێتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەرێتی و گەلی کورد، دەبێت بە هەموو هێزێکمانەوە بکەوینە هەوڵدان و تێکۆشانەوە.
دەکرێت نەورۆز ببێتە سەرەتایەک. هەرخۆی لە مێژووی تێکۆشانماندا، هەموو نەورۆزێک بووە سەرەتای دەرکەوتن و پشکوتنێکی نوێ. ئەم نەرۆزەش ڕەنگە ببێتە سەرەتایەک بۆ هەڵمەتی ئازادی و چارەسەری. پیویستە بەم مانایە پێشوازی لە نەورۆز بکرێت. هەرخۆی گەلەکەمان وەک ئازادی ڕێبەرێتی پێشوازی لە نەورۆز دەکات؛ ئەمە هەڵوێستەیەکی درووستە، بەڵام دەبێ زۆر بەرفراوانتر هەڵسەنگێندرێت. ئازادی ڕێبەرێتی بە مانای چارەسەری و ئازادی گەلی کوردە. هاوکات بەمانای ئاشتی نێوان گەلانی کورد و تورکە. لەگەڵ خۆییدا نەک بە تەنها گەلی کورد، گەلی تورکیش بگۆڕێت، هەموو کۆمەڵگەی تورکیای دیموکراتیک و ئاشتی خواز، ڕەنجدەر و لایەن چەپ-سۆسیالیستییەکان لەم کاتەدا بۆ ئازادی ڕێبەرێتی بکەونە جموجۆڵەوە. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت هەموو کەسێک بەشداری نەورۆز ببێت. خواست لە کوردستان و لە هەرێم، خواست لە ئەورووپا و دەرەوەی وڵات، وڵاتپارێزان و هەموو کەسێک و بەتایبەت گەلی کورد دەبێت بە بەهێزترین شێوەیە بەشداری نەورۆزی ٢٠٢٥ ببێت. دەبێت گۆڕەپانەکی نەورۆز پڕبکرێت و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بکرێت. لە نەورۆزدا تەنها دەبێت درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ و ئازادی بۆ ڕێبەرێتی" بەرزبکرێنەوە. پێویستە بە بەهێزترین شێوەی جەماوەری درووشمەکان بگوترێنەوە. دەبێت هەموو ئازادی، دیموکراسی و یەکسانیخوازێک لە دەووری خواستی گەلی کورد کۆببێتەوە.
لەمڕوەوە بەتایبەت نەرۆزی ئامەد زۆر گرنگە. ئامەد هەم ناوەندییە، هەمیش بە تەواوەتی ڕۆژی ٢١ی ئادار لەوێ نەورۆز پیرۆز بکرێت. بۆیە دەبێت بەشداربوونی نەورۆزی ئامەد، لە نەورۆزی ٢٠١٣ گەورەتر بێت. ئەو نەرۆزە نزیکەی دوو ملیۆن کەس بەشدارببوون. بۆ ئەمساڵیش دەبێت جەماوەری و گەورەتر بێت. گەلانمان لە دەوورووبەری ئامەد، لە ڕحا، لە ئیلح و مێردین دەبێت بەشداری دوو نەورۆز ببن. هەم نەورزۆی شارەکەی خۆیان، هەمیش بەشداری نەورۆزی ئامەد ببن. بەتایبەت بەم شێوەیە گەلەکەمان گرنگی بداتە پرۆسەکە و بانگەوازی بکات. داواکاری ئاشتی، چارەسەری، ئازادی و دیموکراسی دەبێت لەو گۆڕەپانەدا بە جەماوەری دەرببرێت. دەبێت جیهان پیرۆزبایی گەورەی ئازادی و دیموکراسی ببێنێت. دەبێت بەم شێوەیە پێشوازی لە نەورۆز بکرێت.
*لە ٢٧ی شوباتدا ڕێبەرێتی لە پێش چاوی هەموو جیهان بانگەوازێکی کرد. تەڤگەر بانگەوازەکەی وەک مانیفێستۆیەک پێناسەکرد و ئاگربەستی ڕاگەیاند، بەڵام دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی نەنا. لە بەرنامەیەک لە ٤ی شوباتدا گوتت 'دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، بە تەنها ناتوانم بانگەوازی چەکدانان لە گەریلا بکەم.' سەبارەت بەمە ئێوە چی دەڵێن؟
ئێستاش من هەمان شت دەڵێم. تا ئێستا چەندین هەڤاڵمان بەشداری بەرنامەبوونە. دوایین جار هاوسەرۆکایەتیمان بەشدار بوو، هەمان شتیان گوت.
ئێستا ئەو کەسانەی کە هەوڵ دەدەین لەگەڵیان ئاشتی بکەین، واتە دەوڵەت، دەبێت ڕاست تێبگات. ئەو شتەی کە ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازە مێژووییەکەی خستیە ڕۆژەڤەوە بێ بەها نییە، شتێکی زۆر مەزنە. ٥٢ ساڵە تێکۆشانێک، ٤١ ساڵە شەرێک بەردەوامە. کادران بە بڕیاری خاوەن هەڵوێستی ئایدیۆلۆژیک، لە ناو ئەم تەڤگەرەدا جێیان گرتووە. بڕیاری بەستنی کۆنگرە، هەڵوەشاندنەوەی پارتی و چەکدان شتێکی ئاسایی نییە. بۆیە دەبێت دامەزرێنەری ئەم پارتە ڕێبەر ئاپۆ، کە هەموو هەڤاڵان ئەو بە بنەما وەردەگرن، دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنێت. ڕێبەرێتییمان دەتوانێت ئەمە بە شێوەیەکی چالاک بخاتە پراکتیکەوە، ڕێکخستنی بکات و بە شێوەیەکی تەندروست بە سەری بخات. بۆ ئەوەی هیچ گروپێک لە دەرەوە نەمێنێت، هەموو کەسێک قایل بێت، ئێمە دەڵێین با وابێت. هەندێک ئەمە وەک مەرجێک شڕۆڤە دەکەن و دەڵێن، 'مەرج قبوڵ ناکەین'، بەڵام بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بگوزەرێت ئەمە پێداویستییەکە. دەبێت دەرفەت هەبێت بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی چالاک بەشداری پرۆسەکە ببێت. واتە دەبێت ئازاد بێت، ئازاد کارەکانی بکات.
هەندێک هەڤاڵمان لە گۆڕەپان نین، یان لە دەرەوەی وڵاتن یان لە زیندانن، لە ڕاگەیاندراوەکانیاندا ئاماژەیان بەوەدا دەکرێت ڕێبەرێتی بە هۆی تەکنیکەوە پەیام بنێرێت، بەڵام ئەمە کارێک نییە تەنها بە پەیامێک تەواو ببێت. بابەت ئەوەیە ئەگەر کۆنگرە دروست ببەسرێت، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو قۆناغەکان و ئەو بڕیارانەی دەدرێن ئاگادار بێت و وەڵام بداتەوە. ڕەنگە نەیەتە گۆڕەپانی کۆنگرە و لە دەرەوە بەشداری بکات؛ لەم بارەدا تەکنیک دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت، بەڵام دەبێت شاندێک بچێتە لای و بگەڕێتەوە، دەبێت ڕوانگەکان بدات بە شاندەکان و بیانێرێت، هەروەها دەبێت لەگەڵ ئەو کەسانەدا قسە بکات کە قایل نەبوون. با هەموو کەسێک بزانێت، لە دۆخی ئێستادا هەڤاڵ، شەڕڤان و فەرماندەمان هەیە قایل نەبوون. هەڤاڵان لە دەرەوە بەم شێوەیە قسە دەکەن بە زانینی خۆیان هەڵسەنگاندن دەکەن، بەڵام لێرەین و ئێمە باشتر دەزانین. لێرەدا هەندێک بابەت هەیە بۆ هەڤاڵان جێ بهێڵرێت باشتر دەبێت.
ئێستا لە ڕێگەی سەرکەوتنی ئەم قۆناغەدا هەندێک لە بەرپرسانی دەوڵەت دەڵێن، 'پێویستە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و ئەنجام بدرێت'؛ ڕاستە، پێویستە ئەمە جێبەجێ بکرێت، بەڵام بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت، پێویستە هەلومەرج بئافرێنرێت. دەوڵەت باخچەلی بانگەوازێکی کرد و ڕێگەی لە پێش ئەم پڕۆسەیە کردەوە. لەو بانگەوازەدا چی وتبوو؛ "با عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوە بانگەواز بکات؛ با لەگەڵ گروپی دەم پارتی لە پەرلەمان قسە بکات؛ بەم شێوەیە هەتا کۆتایی مافی هیوا دانی پێدادەنرێت." بۆیە ئێستا بانگەوازێک کراوە و کەسانی بەرپرسانی دەوڵەت ئاماژەیان بەوەکردوە بانگەوازەکەیان پێ باشبووە، لە شوێنی خۆیدا بینیویانە و مەمنونی بوونە. دیسان وەک پەکەکە ئێمەش وەڵامی ئەرێنیمان دایەوە و بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیە بەڕێوە بچێت، ئاگربەستمان ڕاگەیاند. لە ڕاستیدا سەرەتا بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازییان لەم بابەتە کرد و ڕایانگەیاند کە بانگەوازەکەی ڕێبەرێتی تەواو دەکات. دەکرێت هەندێک دواتر هەڵوێستیان گۆڕیبێت، بەڵام تاوەکو کۆتایی ئەرێنی نزیک دەبینەوە، بە پڕۆژەی ڕێبەرێتیمان باوەڕ دەکەین و بە تەواوی بەشدار دەبین. لەم دۆخەدا پێویستە هەندێک یاسای سەرڕاست بکرێن و ڕێگەی لە پێش ڕێبەرێتی بکرێتەوە، بەڵام لەجیاتی ئەوەی ئەمە بکەن (واتا یاساکان سەرڕاست بکەن)، شتەکانی وەک 'مێژووی کۆنگرە کەیە، لە کوێ کۆ دەبێتەوە' و هتد قسە دەکەن. باشە، بەڵام لە دۆخی ئێستادا لە گۆڕەپان شەڕ هەیە و دەرفەت نییە ئەمە جێبەجێبکرێت! ئەگەر لایەنی دەوڵەتیش بەڕاستی دەیەوێت ئەم پڕۆسەیە جێبەجێکرێت، پێویستە وەک دەستنیشانکراوە لە نێوان گەلانی کورد و تورکدا یەکێتی و ئاشتیی دروست بکرێت، یەکسانی جێبەجێ بکرێت و بۆ ئەمەش پێویستە هەمووکەسێک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
سەبارەت بەمەش دەمەوێت خاڵێکی تریش ئاماژە پێ بکەم: بۆ نموونە، ئێستا شەڕڤان و فەرماندەرەکان زۆربەیان ئەو هەڤاڵانەن کە دوای ساڵانی ١٩٩٩ و ٢٠٠٠ەوە بەشداری ڕیزەکانمان بوون. هەموو ئەوانەی دوای ئەو ساڵانە بەشداربوونە، بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەرێتی بەشداربوونە. هەتا ئەو هاوڕێیانە دەنگی ڕێبەرێتی نەبیستن، نەبینن کە رێگە لە پێش ئازادی ڕێبەرێتی کراوەتەوە، ناکرێت بە ئاسانی قایل نابن. بۆیە وتم، بانگەواز ناکەم. چونکە لەگەڵ هەڤاڵان دەژیم، دەیانناسم و دەزانم. بۆ شتێک کە قایل نابن و ئەنجام نادرێت، بۆچی بانگەواز بکەم! بێگومان من بانگ ناکەم؛ چونکە لە شوێنی خۆیدا نییە. بۆ ئەمەش پێویستە هەوڵدان نیشان بدرێت. هەروەها لە ناو شەڕداین. چۆن شتێکی وەها بۆ هێزێک کە لە ناو شەڕدایە دەگوترێت!
ئەو هێزانەی لە ناو دەوڵەتن بە عەقڵی سەلیمەوە دەجوڵێنەو، پێویستە ئەم دۆخە لەبەرچاو بگرن و بۆ پێشکەوتنی پڕۆسەکە ئەو شتانەی پێویستە جێبەجێی بکەن. ئەوجا بەم شێوەیە پڕۆسەکە پێش دەکەوێت.
*زمانی بەشێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لەم پرۆسەیەدا هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهات. زمانێکی توند و ژەهراویی بەکار دێنن. ماوەیەک پێش ئێستا یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا قسەی کرد و ڕایگەیاند، "دەبێت بەبێ هیچ مەرجێک چەکەکانیان تەسلیم بکەن". لەم بارەیەوە چی دەڵێن؟
بێگومان ئەمەش بابەتیكی گرنگە. پرسی کورد پرسێکی دێرینە. ئەگەر لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە لەبەر چاو بگرین، ٢١٩ساڵە سیاسەتی نکۆڵی هەیە؛ ئەو کاتەی عەبدوڵا بابانزادە لە کویسنجەق لە ساڵی١٨٠٦بە چەقۆ لە پارێزگاری عوسمانی دا، لەو کاتەوە ئەم کێشەیە بوونی هەیە. بەتایبەت لە سەردەمی کۆماردا، ئەگەر سەرهەڵدانی شێخ سەعید بە سەرەتایەک بەراوەرد بکەین، پرسی کورد ئێستا ١٠٠ ساڵە بوونی هەیە. لە سەدەی ڕابردوودا کۆمەڵکوژی و لەناوبردن زۆر ڕوویداوە. لە سەردەمی ئێمەشدا کوشتن و کۆمەڵکوژیی ڕوودەدات. دەوڵەت دەڵێت، 'تورکیایەکی بەبێ تیرۆر'. بە واتایەکی تر توندوتیژی بە تیرۆر ناودەبەن. بێگومان ئەگەر ئەو توندوتیژییە بە تیرۆر ناو ببەن ئەمە یەکلایەنە نییە. ئەگەر ئەوەی ئێمە دەیکەین 'تیرۆر' بێت، ئەوەی دەوڵەت لەوە زیاتر تیرۆری کردووە. لە کوردستان ١٧ هەزار و ٥٢٥ هێرشی ناڕوون و نادیار بوونی هەیە، کە لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە ئەنجام دراون. لە زۆربەی ئەم شەڕانەدا مرۆڤ گیانیان لەدەستداوە، هەندێکیان بە برینداری لە هێرشەکان ڕزگاریان بوو. جگە لەوەش ژمارەی ئەو گوندانەی کە چۆڵکراون و ئەو کەسانەی کوژراون، بێ شومارە. ئێستا هەندێک باسی هەستیاری دەکەن؛ ئایا گەلی کوردیش هەستیاری نییە؟ بێگومان کە هەیانە.
بە کورتی شەڕێک ڕوویداوە؛ ڕەگ و ڕیشەی بۆ ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئێمەش دەمانەوێت لە ئێستاوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین. واتە ئێمە دەمانەوێت ئاشتی دروست بکەین. بەڵام بۆ ئەوەی ئەمە کار بکرێت، سەرەتا دەبێت ئەو زمانەی کە بەکاردێت زمانی ئاشتی بێت نەک زمانی دوژمنایەتی. بێ گومان عەقڵیەتیش دەبێ عەقڵیەتی دۆستایەتی بێت نەک دوژمنایەتی. بەڵام ئێستا دەبینین؛ ئەو عەقڵیەتەی کە هەیە و ئەو زمانەی کە بەکاردێت هەمان ئەو عەقڵیەتەی ڕابردووە. زمانیان پڕە لە ئاگر، پڕە لە دوژمنایەتی زمانیان ئاگری لێدەبارێت.
زۆر لایەن هەن کە دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە تێکبدەن. ڕوونە کە هەندێک لایەن لە لایەنی حکومەت و هەروەها لە لایەنی کوردیشەوە هەیە کە دەیانەوێت ببنە هۆی تێکدانی ئەم پرۆسەیە. لە هەمووی گرنگتر، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر لایەن هەن کە دەیانەوێت ئەم شەڕە بەردەوام بێت. چونکە زۆربەی ئەمانە سوود لەم شەڕە وەردەگرن. هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئاراستەکان بگۆڕێت. واتە کەسانێک هەن کە شەڕیان دەوێت. مرۆڤ لێیان تێدەگات. سروشتییە ئەوان زمان تیژ بن و هەرچییەک دێتە مێشکیان بیڵێن. بەڵام بەکارهێنانی هەمان زمان لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە کە وەزیرن و ئەرکی فەرمییان لەسەرە، بابەتێکی ترە و نابێت بەو شێوەیە بێت. ئێمە ئاشتی دروست دەکەین یان دەمانەوێت یەکتر لەناو ببەین؟
لەم شەڕەدا کەس ناتوانێت بە وتنی 'من سەرکەوتم، سەرکەوتنێکی هەرزان بەدەست بێنێت. ٤١ساڵە ئەم شەڕە بەردەوامە و لایەنەکان نەیانتوانیوە یەکتر لەناوببەن. ئێمە نە توانیومانە هێزەکانی حکومەت لە کوردستان دەربکەین، نە ئەوان توانیویان وەک ڕێکخستن ئێمە لەناو ببەن و سەنگەرەکانمان لێ وەربگرن. واتە ئەنجامەکە گەیشتووتە بن بەست و دەبێت قبووڵی بکەن. بەڵام هەندێک هەوڵدەدەن بە وتنی 'ئێمە سەرکەوتین'قازانج بکەن. بۆ نمونە سەیری وەزارەتی بەرگری دەکەیت، یاشار گولەر کە بەرپرسیارێتی لەدەستە؛ هەموو لێدوانەکانی بێ بنەمایە. ئێستا هێرشی ئاسمانی دەکرێتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، وایە؟ تەنانەت بەو فڕۆکانەشەوە ناتوانن هیچ زیانێکمان پێ بگەیەنن. چونکە ئێمە ڕێوشوێنی پێویستمان بەرامبەریان گرتووەتەبەر. بەڵام بەردەوام و بەردەوامن لە هێرشەکانیان. بە هەمان شێوە تۆپبارانەکانیان بەردەوامە. هەموو ئەمانە لە خەزێنەی حکومەتەوە دێتە دەرەوە. حکومەت ئەو پارەیە بە کۆکردنەوەی باج لە هەژاران و فەقیران دابین دەکات و بەردەوام ئەو پارەیە بە بەکارهێنانی چەک خەرج دەکەن. لە ڕاستیدا ئەگەر بەدواداچوون بکەن دەردەکەوێت کە لەو هێرشانەدا هیچ ئەنجامێکیان بە دەست نەهێناوە، بەڵکوو بەردەوام و بەردەوامن لە هێرشەکانیان و دواتر هەوڵدەدەن ئەنجامیش وەرگرن. هەموو هەفتەیەک دەڵێن: 'ئێمە ئەوەندە کەسمان کوشت'. واتە بەردەوام ژمارەی گیان لەدەستدانەکان زیاد دەکەن و وەها خۆیان نیشان دەدەن کە زۆر سەرکەوتوون لەو کارەدا. لە ڕاستیدا شتێکی وا نییە؛ ئێمە زیانێکی وامان پێ نەگەیشتووە.
تا ئێستا نازانرێت ئەو کەسانەی دەڵێن کوشتوویانە کامانەن بۆ دیار نین. چونکە درۆیە؛ لەگەڵ ئەم کۆمەڵگایەدا درۆ دەکەن؛ جگە لەوەش سەرکەوتن و قازانجێکی ساختە دروست دەکەن، هەموو ئەمانە ڕاست نییە؛ نە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و نە زیانێکی وایان بە کەس گەیاندووە، بەمشێوەیە دەیانەوێت قازانج بکەن. ڕەنگە هەمان کەس هەمان شت بۆ سەروتری خۆیشی ڕاپۆرت بکات. زانیاری ناڕاست و هەڵە دەدەنە سەرۆککومار یان وەزارەتەکانی تر، بۆ نموونە دەڵێت: 'ئێمە ئەم ژمارە زۆرەمان کوشتووە' و هتد. بەڵام شتێکی وەها بوونی نییە. بۆ نموونە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و گوتیان: قفڵمان لە ناوچەکە داوە. لە ڕاستیدا شتێکی وەها بوونی نییە، بەڵام لە بەیاننامە فەرمییەکانیاندا وەها باسیان کردبوو.
پەندێک هەیە دەڵێت: یەکەم شت کە لە شەڕدا دەمرێت، ڕاستییە. ئێمە وەک شۆڕشگێڕ دەڵێین: "ئەم یاسایە نەفرەت دەکەین و ڕاستییەکان دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی ڕاستییەکان نەمرن. بەڵام شەڕیش ئەم لایەنانەی هەیە. بۆ نموونە پێموانییە بەرزترین ناوەندی حکومەت زانیاری تەواو و دروستیان لەسەر وردەکاری شەڕەکە هەبێت. بەپێی لێدوانەکانیان، لە ماوەی چەند مانگێکدا هەزاران کەسمان ژیانیان لەدەستداوە. بەڵام شتێکی لەو جۆرە نییە. بێگومان کاتێک ئەمە دەڵێم مەبەستم ئەوەیە کە ئێمە لە شەڕدا زیانمان پێ گەیشتووە، بەڵام نەک بەو شێوە ئەوان باسی دەکەن. ئەمانە زۆر دوورن لە راستیەوە. ئەمەش واتە زانیاری نادروست و هەڵە؛ شەڕێکی دەروونی بەڕێوە دەبەن و بەردەوامی پێدەدەن. باشە ئێمە دەمانەوێت سەردەمێکی نوێ دەست پێ بکەین. ئێمە دەمانەوێت شەڕ بوەستێنین و ئاشتی بەرقەرار بکەین. ئێوەش دەبێت بگۆڕدرێن. بەڵام دەبینین هەروەک پێشتر بەردەوامن. بۆیە ئێمە شتی وەها قبوڵ ناکەین، ئەم جۆرە لێدوانانە لەلایەن حکومەتەوە بەتایبەتی ڕەتدەکەینەوە،. لێدوانەکان ڕاست نین. ئەگەر ئەم جۆرە لێدوانانە بەردەوام بن، ڕۆڵێکی تێکدەرانە دەگێڕن. ئەوان ڕێگا بۆ پرۆسەکە خۆش ناکەن، بەڵکوو بەو شێوەیە ڕێگری لێدەکەن.
باشە ئەو وەزیرە وتویەتی: "بەبێ مەرج تەسلیم بن. کێ تەسلیمی ئێوە دەبێت؟ هەموو ئەوانەی باسیان دەکەیت فیدایین؛ هەموویان بۆ مەبەستێکی پیرۆز بوونەتە شۆڕشگێڕ. کێ تەسلیم دەبێت؟ ئایا ئەو کەسانەی ئەمە دەڵێن خۆیان باوەڕیان بە قسەی خۆیان هەیە؟ بۆ نموونە ئێستا لە مەتینا و زاپ و زۆر شوێنی تر نێوان سوپای تورک و هێزەکانمان ٢٠٠-٣٠٠ مەترە. بڵندگۆ دراوەتە دەست ئەو سەربازانە و هاوار دەکەن: "سەرۆکەکەتان لێدوانێکی داوە وەرن تەسلیم بن. ئەمە چ عەقڵیەتێکە لەگەڵ عەقڵی چ مرۆڤێکدا دەگونجێت. کێ دێت و تەسلیمی ئێوە دەبێت؟ ٤ ساڵە لەوێ شەڕ دەکەن، نەتانتوانیوە پێگەو سەنگەرەکانی هەڤاڵان بگرن. ئایا کەسێک کە لەو سەنگەرانەدا بەرخۆدان دەکات، بەو ڕۆحە بەرزەوە دێت و تەسلیمی ئێوە دەبێت؟ کەسانی بە کەرامەت کە بۆ دۆزی ڕەوایان خۆیان فیدا دەکەن دەبنە پەکەکە. مرۆڤی پەکەکە بێ هیچ دوودڵیەک خۆی لە پێناو کەرامەتی خۆیدا فیدا دەکات. ئایا ئەم کەسانە بە بانگەوازی ئێوە چاوەڕێن تەسلیم بن؟ ئەم جۆرە بانگەوازانە نەک هەر ئەنجامێکیان نییە، بەڵکوو هیچ سوودێکیشیان بۆ تورکیە نییە، بەڵام هێشتا بەردەوامن. بەڵام ئەگەر کار بۆ بەرقەرار بوونی چارەسەری بکەن، بێگومان زۆر سوودیشی بۆ تورکیا دەبێت.
ڕێبەر ئاپۆ ئەم قۆناغەی نەک هەر بۆ کورد، بەڵکوو بۆ گەلانی تورکیاش دروست کردووە. بۆ دامەزراندنی دیموکراتیک، دەیەوێت گۆڕانکاری لە تورکیە بهێنێتە ئاراوە. بەم شێوەیە هەوڵ دەدات ڕێگا لەبەردەم تورکیادا بکاتەوە. ئایا ئێستا تورکیە لە بن بەستدا نییە؟ پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە مەترسی لەسەر تورکیە دروست دەکەن. هەموومان ئەمە دەبینین؛ بۆیە لێرەدا پێویست ناکات ئەمانە بە وردی ڕوون بکرێتەوە. بەڵام کاتێک بارودۆخەکە بە دروستی دەخوێنینەوە، دەبینین تورکیە ڕووبەڕووی بن بەست هاتووە. باشە سەرۆک ئاپۆ وتی: 'ئەگەر تورکیا بیەوێت بە ئاشتیانە لەگەڵ کورددا ئەم بن بەستبوونە تێپەڕێنێت، ئێمە ئامادەین'. کەواتە، ئەگەر بتەوێت، دەبێت بەو پێیە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت. بۆیە دەبێت خۆتان لە لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانە بەدوور بگرن. پێویستە هەموو کەسێک ڕاستیەکان قبوڵ بکات.
شتێکی تری سەیر ئەوەیە کە هەمان کەس دەڵێت: 'لە بانگەوازەکەدا ئاگربەست نییە؛ کەواتە نابێت کەس بیر لەوە بکاتەوە'. کەواتە چۆن دەتوانرێت لە پرۆسەی شەڕ تێپەڕین؟ ئاگادار بن؛ ئەمەیە بن بەست و قفڵ بوون. واتە ڕایدەگرن. بۆیە بۆ پێشخستنی پرۆسەکە، سەرەتا دەبێت کۆتایی بەم ڕێبازانە بهێنرێت. چونکە ئەم جۆرە ڕێبازانە ڕێگە ناکەنەوە بەڵکوو ڕێگری لە ئەنجامی پرۆسە دەکەن. بەکورتی، کەسانی تێگەیشتوو لە حکوومەتی تورکیادا پێویستیان بەوەیە کە ئەمە ببینن و هەڵمەتێک دەست پێبکەن کە ڕێگا بۆ پرۆسەکە بکاتەوە. ئەگینا بە ڕێبازەی ئەم وەزیرە نیشانی دا، هیچ پێشکەوتنێک بەدی نایەت، بەڵکوو ئەم جۆرە قسە و لێدوانە بێ بنەمایە کە سوکایەتی بە کەرامەتی مرۆڤ دەکەن، پرۆسەکە دەخاتە مەترسییەوە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت و ئەگەر بەڕاستی بیانەوێت پرۆسەکە بەرەو پێشەوە ببەن، پێویستە دەستبەرداری ئەم جۆرە سیاسەتانەیان بن.
*هەندێک بەرپرسی دەوڵەت دەڵێن، "پەکەکەمان لەناوبرد، پەکەکە لەبەرئەوەی شکستی هێناوە بۆیە هاتووەتە نێو پڕۆسەیەکی لەم شێوەیەوە." لەسەر ئەم بابەتە چی دەڵێن؟ داخۆ ڕاستە پەکەکە لەبەرئەوەی شکستی هێناوە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە؟
بەڵی هەندێک لایەنی پەیوەست بە دەوڵەت هەیە ئەم قسانە دەکەن، بەڵام بنەمای ئەم قسانە ڕاست نییە. بنەمای ئەمە شەڕی تایبەتە. وەک بەشێک لە شەڕی تایبەت هەموو کاتێک دەڵێن 'گورزمان لێدان، تێکیانمان برد و لەناومان بردن' و ئەمەش بەردەوامی هەیە. لە ئێستادا دەڵین، لەبەرئەوەی ناچاربوون دەستییان بە پرۆسەیەکی لەم شێوەیە کردووە. دەبێت گەلەکەمان، ڕای گشتی و دەوڵەت بزانێت کە هیچ کاتێک ناچار نەبووین. بە پێچەوانەوە خۆمان بۆ قۆناغی شەڕێکی جیاواز ئامادە دەکرد، بەڵام ڕێبەرێتی ئەمە دیاری دەکات، کە ئەمە دە ساڵە لەسەر ئەم بابەتە وردەبێتەوە و خواستێتی بە پرۆسەیەکی گۆڕانکاری گۆڕانکاری بێنێتە ئاراوە. بە دەربڕینێکی دیکە خواستێتی بۆ ئێمە و بۆ بەرژەوەندی تەواوی هەرێمەکە پەرە بە پرۆسەیەکی لەم شێوەیە بدات. ئەم پرۆسەیە هەڵگری ماناداری و قوڵبوونەوەیەکی گرنگە. بۆیە نابێت هیچ کەسێک ئەم هەنگاوە مێژوویەیی ڕێبەر ئاپۆ نەهێنێتە ئاستی بابەتگەلی سادەی لەم شێوەیە.
پێش هەموو شتێک پێویستە بزانرێت، پەکەکە تەڤگەرێکی کۆمەڵگەیی، سیاسی، تیۆری و ڕێکخراوەیییە. پەکەکە تەنیا گەریلا نییە. دەکرێت پەکەکە لە سەدا ١٠ی سەربازی بێت. بنەمای سەرەکییەکەی کۆمەڵگەییە. پەکەکە ئێستا لەم پڕۆسەیەدا لە باکووری کوردستان و لە هەموو شوێنێک لە لوتکەی بە هێزی خۆیدایە. ئەمە بابەتێکی حاشا هەڵنەگرە.
لە ڕاستیدا لە بابەتی گەریلادا لاوازی نییە. کەسانی بێ ئەزموون نین. ساڵانێکە لە ناو ئەم کارەداین. زۆر ڕووداو کە هێشتا ڕووینەداوە دەیزانین دەرنجامەکەی چی دەبێت. هەڵبەت ناڵێین بێ کەموکوڕیین؛ کەموکوریمان هەیە، بەڵام لە هەندێ ڕووداوەوە دەتوانین ئەو ئەنجامەی ڕوودەدات ببینین. بینیمان کە لە ساڵی ٢٠١٦دا گلادیۆی ناتۆ بەرنامەی پێویستی بۆ ئامادەکردنی فرۆکەی کەشف چەکدارکردنیان بە تورکیا دا، هەروەها نیشانی دا کە پارچە هەستیارە پێویستەکان دەتوانرێت لە کوێوە دەستکەوێت، بەم شێوەیەی کرد کە ئەم تەکنیکەی شەڕ(درۆن) بکەوێتە دەست سوپای تورک. دواتر لە کۆمپانیاکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکەوە دەستیپێکرد و لەم لاینەوە خۆی پێشخست. ناتۆ، بۆچی شتێکی وەهای کرد؟ بۆ ئەوەی لاوازمان بکات و هاوسەنگی شەڕ بگۆڕێت بە لای دەوڵەتی تورکدا، ئەمەی کرد. بۆیە تێڕاماین و بینیمان کە چەکێکی پێشکەوتووی تیرۆرکردنە، بەمە دەتوانن فشارمان لێ بکەن و گورزێکی گەورەمان لێ بدەن. لە دژی ئەمە چیمان کرد؟ هێزەکانمان نەنارد بۆ باکووری کوردستان. هێز و چالاکییمان لە باکوور کەمکردەوە. ئەمە لە ڕووی ستراتیژییەوە شکست نییە، بە پێچەوانەوە بۆ ئەوەی سەرکەوین میتۆدێکی تاکتیکی بوو، بەڵام ئێستا ئەو ژەنەڕاڵانەی کە سەرنەکەوتن، وەک وەزیرەکانیان، دەیانەوێت لەسەر ئەم نزیکبوونەوە تاکتیکییە سەرکەوتنێک بۆ خۆیان دروست بکەن. دەڵێن "پەکەکەمان لە سنوورەکانی تورکیادا بێ مەجال هێشت." باشە ئەگەر ئێوە سەرکەوتوون، بۆچی هەموو ڕۆژێک لە زۆر شوێن قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنن و لەوێ ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن؟ لە بۆتان، ئامەد، دێرسیم و سەرحەد هەموو ڕۆژێک ئۆپەراسیۆن هەیە. ئەگەر وابێت، ئێوە بۆچی ناهێڵن خەڵک بچنە بێستانەکان؟ ئێوە بۆچی ئەوەندە ڕێکار دەگرنە بەر؟ دەزانن هێزەکانمان لە هەموو شوێنێکن، بەڵام ناهێڵین بجوڵێن. هەڵبەت دەمانەوێت ئامادەکاریی بکەین. بۆ ئەوەی گەریلا لە ناو ئەم هەلومەرجانەدا چۆن خۆی بپارێزێت و سەرکەوتوو بێت، ئێمە لێهاتووین و ئەم تێکۆشانەمان تا ئاستێک بە ئەنجام گەیاندوە. لەبەر ئەمەش ئێمە شکست ناهێنین.
پێفرۆمانسی فیدایانی هێژا، ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین لە چالاکییەکەی دوایی توساشدا ، هەموو شتێکی خستە بەرچاو. واتە مەرجە کە هەر مانگێک جارێک لە ئەنقەرە چالاکی بکرێت! ساڵێک جارێک بەس نییە! ئەگەر هێزێک بتوانێت بە شێوەیەکی نموونەیی، بوێرانە، پڕۆفیشناڵانە چالاکی بکات، هەرگیز شکست دەهێنێت؟ بێگومان هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر بە تەنها نین. هاوڕێیان هەیە. و ئێمە لەسەر ئەمە دەوەستین. هەڵبەت نامانەوێت لەم سەردەمەدا زۆر لەسەر بابەتەکانی وەک ئەمە قسە بکەین، بەڵام تەڤگەرێک فیداکاری وەهایی تێدا هەبێت و خاوەن ئەزموونێکی گەورەیە شکست ناهێنێت. نەک شارەزا ساختەکان کە لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانەوە ڕاستییەکان پێچەوانە دەکەنەوە، دەبێت شارەزای ڕاستەقینە، ڕاستی ئەوەی کە ئێمە وەها شکست ناهێنین تێبگەن.
بابەتێکی دیکە کە بینیمان، بیرکردەکەنەوە بە تەکنیکی درۆن ئاستەنگی و ئاڵۆزمان بکەن. هەر خۆی درۆنیان خستە گەڕانەوە. لە دژی ئەوە چیمان کرد؟ لێکۆڵینەوەمان کرد بۆ ئەوەی بزانین ئەم درۆنە چۆن لە ناو دەبرێت. لە ئەنجامدا گەشتینە ئەنجامێکی بەم شێوەیە. ئەمەشمان وەک مژدەیەک بۆ گەل بڵاوکردەوە. ئێستا نامەوێت یەک بە یەک ناوی مۆدێلەکانیان بڵێم، بەڵام دەتوانم بڵێم لەو کاتەوە تا ئێستا زۆر درۆن لە هەرێمەکانی ئێمەدا ناگەڕێن. چونکە ئەگەر بێن ڕاستەوخۆ دەخرێنە خوارەوە. تا ئێستا ٢٤ درۆن لەلایەن گەریلاکانمانەوە خراوانەتە خوارەوە. ئیدی ئەگەر جەنابی یاشار گولەر دەردەکەوێت بەرانبەر کامێراکان و هەموو شتێک بە ڕاستەوخۆ بۆ گەل بڵاو دەکاتەوە، بۆچی باسی ئەوانە ناکات؟ ئایا ئەمانە هەموویان فڕۆکەکانی دەوڵەت نین کە بە بەرانبەر میلیۆنان دۆلار دروستکراون؟ ئێستا زۆر فڕۆکەی سیخوڕی خراوەتە خوارەوە؛ وێنە و دیمەنی هەموویان بڵاوکراوەتەوە. زۆرێک لەوانە لەلایەن مەدەنی هەرێمەکەوە گیراون و بڵاوکراونەتەوە. ئیتر بۆچی ئەوانە بڵاوناکاتەوە؟ چونکە نایەوێت بڵێت پەکەکە گەشتووەتە ئەو ئاستەی کە فڕۆکەکان دەخاتە خوارەوە. نایەوێت گەل لە ڕاستییەکان ئاگادار بێت، بەڵام ئەمە ڕاستییە.
بابەتێکی دیکە لەوانەیە ڕای گشتی ئاگایی لێ نەبێت، بەڵام بێگومان خۆیان دەزانن. ئێستا تەکنیکێکمان هەیە کە دەتوانێت تەواوی باکوری کوردستان و هەتا نیوەی تورکیا بکات بە ئامانج و لە مەودای ٨٠٠ کیلۆمەترەوە ئەنجامەکە بپێکێت. ئەگەر بمانەوێت دەتوانین ئابووریی تورکیا و هەموو شتێک بکەینە ئامانج و قەیرانێکی گەورە دروست بکەین.
بە کورتی ستراتیژییەک بەرێوەدەبەین. پێویستە ئەمە بزانرێت. بە شێوەیەک هەموو شت بە شەڕی دەروونی ناکرێت. لەوانەیە بە شەڕی دەروونی گەشتبێتنە ئەم ڕۆژە، بەڵام پێویستە بزانرێت کە ناتوانن لێرەوە بەردەوام بن. چونکە پرۆسەیەکی نوێ دەستیپێکردووە و لەم پرۆسە نوێیەدا نابێت بە ڕێبازی شەڕی تایبەت، دەبێت بە ڕێبازی ڕاستەقینە هەڵوێست دروست بکرێت.
بۆ نموونە ٤ ساڵە لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە (زاپ) شەڕ هەیە. ناتۆ پشتگیریان دەکات؛ هەموو چەکێکی مۆدێرن بەکاردەهێنن. تەنانەت ڕۆبۆتی جۆراوجۆریان ناردە ناو تونێلەکانەوە. هەڤاڵان دەستیان بەسەردا گرت، بەڵام بۆ ئەوەی هەندێ شت ئاشکرا نەبن، بە گونجاومان نەزانی لە میدیاکاندا بڵاوی بکەینەوە. جارێکی دیکە چەکی قەدەغە کراویان بەکارهێنا کە لە ئاستی نێونەتەوەیدا قەدەغە کراوە. پەدەکە هاوکاریانی کرد، حکومەتی عێراق هاوکاریانی کرد. بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە زاپ کۆنترۆڵ بکەن. زاپ هێشتا لە دەستی ئێمەدایە. بەڵێ بەشێکیان گرتووە، بەڵام ناوچە ستراتژییەکان لە دەستی ئێمەدایە. بۆ نموونە تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە ئاوی زاپ. ئەوان هاتوونەتە دێرەلۆک؛ بەهاوکاری پەدەکە بنکەیەکی سەربازییان لەوێ داناوە؛ لەوێ دەستیان بە ئاوی زاپ گەیشتووە، بەڵام لە هیچ شوێنێکی دیکەی ئەو ناوچەیەی کە بنکە سەرەکییەکانمان لێیە، نەیانتوانیوە بگەنە ئاوی زاپ و هەڤاڵان ڕێگەیان پێنەداون. ئەمە ئەو ئەنجامەیە کە لە ماوەی چوار ساڵدا پێی گەیشتوون. ئەمە بۆ سوپایەکی وەها گەورە مانای چییە؟ سەرەڕای ئەو هەموو تەکنەلۆژیا و ئاسانکارییەی کە لەبەردەستی دایە، لە ماوەی چوار ساڵدا نەیانتوانیوە ئەو هەرێمە کۆنتڕۆڵ بکەن. بەڵام هێشتا دەڵێن: 'ئێمە سەرکەوتین'. چۆن سەرکەووتن! لێرەدا تاکتیکێک هەیە.
بە کورتییەکەی بە ڕاپۆرتی وەها بێ بنەما و پڕوپاگەندەی ناڕاست ناتوانن بگەن بە ڕاستییەکان. ڕاستی ئێمە شتێکی ترە. لەوانەیە نەتوانین زۆر شت دەرببڕین و باسی بکەین؛ ڕەنگە ئەم لێدوانانەی ئێمە تەنیا لە ڕاگەیاندنی ئازادی کوردیدا بڵاو بکرێنەوە، بەڵام ناگاتە هەموو شوێنێک و ناکەونە ڕۆژەڤەوە، دیسانەوە ڕەنگە بە تەواوی نەگاتە ڕای گشتی تورکیا، بەڵام ئەمانە ڕاستییەکانن. ڕاستیەکان چەندە شاراوەش بن ڕۆژێک دێت ئاشکرا دەبێت. کەس ناتوانێت ڕاستییەکان بە خواستی خۆی رابگرێت.
ئێمە لە مانگی کانوونی دووەم دا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی فەرماندەیی هەپەگەمان ئەنجامدا. هەموو ئەو هەڤاڵانەی کە بانگهێشت کرابوون ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون. کۆبوونەوەکە زیاتر لە هەفتەیەکی خایاند و گفتوگۆی دەوڵەمەند و هەمەلایەنە هاتە پێشەوە و هەڵسەنگاندنی زۆر کرا. پلانی ساڵانە تاوتوێ کرا و لە هەمووی گرنگتر، ئێمە دوکتۆرینی (شۆک) شەڕمان بە پشتبەستن بە ئەزموونی چوار ساڵی ڕابردوو مۆدێرنتر کرد. چوارچێوەی دوکتورینی شەڕ کە دیاری کرا لەسەر ئەو بنەمایە کار و تێکۆشان دەکرێت و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی بەرەوپێش دەبەین، هەموو شتێک دیاری کراوە. تەنانەت کتێبەکەشی نووسرا. واتە ئێمە لە کاتی شەڕدا زۆرێک داهێنان و گۆڕانکاریمان کرد. زۆر شت کە پێشتر بوونیان نەبووە ئێستا لەبەردەستمانە. بۆ نموونە چیتر تەنیا لەسەر زەوی شەڕ ناکەین؛ هەروەها لە ژێر زەوی لە شەڕی تونێلەکان کە بووەتە شێوازێکی تاکتیکی شەڕ دەکەین. ئەوان تەکنەلۆژیایان هەبوو؛ ئێمە تەکنەلۆژیامان نەبوو. ئێستا ئێمە پەرەمان بە تەکنەلۆژیاش داوە. ئێستا دەتوانین شەڕی ئاسمانیش پەرە پێبدەین. ڕەنگە هێشتا کەموکوڕی هەبێت و لە ئاستی ئەواندا نەبین، بەڵام لانیکەم دەتوانین وەڵامی شەڕەکانیان بدەینەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە جگە لە شەڕی زەمینی، دەتوانین لە ئاسمانیشەوە لە گورزیان پێ بگەیەنین. هەروەها دەتوانین نەک تەنها لە نزیکەوە، بەڵکوو دەتوانین ئامانجەکان لە مەودایەکی دووریشەوە لێبدەین. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە دوکتۆرینی شەڕمان پەرەپێدا. خوێندنەوەی زانستیانە و سەردەمیانە و بە دروستی هەڵسەنگاندن کراوە، پەرەپێدانی دەوڵەمەندی تاکتیکی لەسەر ئەم بنەمایە پێشکەوتووە. ئەگەر بمەوێت ڕوونتر بڵێم؛ بۆمان دەرکەوت تا زیرەکی دەستکرد نەخەینە کار لە شەڕدا، ناتوانین گەریلا لە شەڕی مۆدێرندا لە بەرامبەر تەکنۆلۆژیای سەردەم بپارێزین و سەرکەوتن بەدەست بهێنین. ئێستا لەم بوارەدا سەرکەوتوین. ئێمە لە دانانی زیرەکی دەستکرد لە سەر چەک و تاکتیکی شەڕدا گەیشتوینەتە ئاستێکی دیاریکراو. لە هەمان کاتدا ئێمە لە ڕێگەی ڕاهێنانی چڕ و پڕی ئایدیۆلۆژی و سەربازییەوە، پەرەپێدانی مرۆڤیش بەرەوپێش دەبەین؛ ئێمە کەسانی دڵسۆز، لێهاتوو، پسپۆڕ و پیشەیی پەروەردە دەکەین. کەواتە ئێمە چۆن شکست دەهێنین؟ ئێمە سەردەکەوین. ئێمە لە دۆخێکی جیاواز و داهاتوویەکی گەشمان هەیە. ئێمە بە هێزەوە باوەڕمان وایە کە بە شەڕی سەردەمی نوێمان سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. بەساڵانە بە تەواوی تەرکیز لە سەر ئەمە دەکەینەوە، و بە پێکهاتەی شەڕی فیداییمان کە شانازی پێوە دەکەین و ڕۆژانە زیاتر ئیرادەمان گەشە دەکات، بە دڵنیانییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. پێویستە گەلەکەمان ئەمە بزانێت.
دڵسۆز و وابەستەی ڕێبەر ئاپۆین
لەگەڵ ئەم دۆخەی گەریلادا، دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆین. ئێمە بزووتنەوەیەکی ڕێبەرێتین. فکر و ئایدیای ئەم بزووتنەوەیە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە دامەزراوە؛ ئێمەش بەشداری ڕێبەر ئاپۆ بووینە. ئەگەر ئێستا ١٠ساڵە ڕێبەر ئاپۆ سەرنجی لەسەر بابەتێکە، بەدڵنیاییەوە باوەڕمان پێی هەیە و خاوەنداری لە بەرنامەکانی دەکەین. بەڵام ئەگەر حکومەت لەسەر ئەم بابەتە ڕانەوەستێ و ڕێگا نەکاتەوە و بڵێت، بە چەک لەناوتان دەبەم، ئەوە قبوڵ ناکرێت. پاشان لەسەر بنەمای ئەزموونێک کەهەمانە تاکتیکەکانمان دیاری دەکەین و وەک ئەو دکتورینەی دیاریمان کردووە و پلانمان داناوە لەسەر بنەمای ئەزموونی ئەو ٤١ساڵە بەردەوام دەبین. بەم پێیە دەتوانین لە هەموو شوێنێک هێرشی بەهێزتر دەست پێبکەین.
بەکورتی ئێمە بژاردەمان زۆرە، بێ بژاردە نین و ناچار نین هیچ شتێک بکەین. چ لە ڕووی سەربازی و چ لە ڕووی سیاسییەوە هەموو جۆرە بژاردەیەکمان هەیە. ئێمە لە ئاستی هەرێمیشدا وەکوو هێزێکین. دەتوانین پەیوەندی دروست بکەین، دەتوانین خۆمان لە هەر هێرشێک بپارێزین و بە پشت بەستن بە هێزی خۆمان گەشە بکەین. لەم حاڵەتەدا ئێمە متمانەمان بەخۆمانە، بە تواناکانمان و بە سیاسەتەکانمان میمانەمان هەیە، بەڵام وەک ئاماژەم پێدا زۆرترین متمانەمان بە ڕێبەر ئاپۆ هەیە. هەروەها ئامادەین پڕۆژەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە سوودی بۆ هەمووان هەیە پێشکەوێت. ئێمە ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەین. لەم خاڵەدا پێویستە ڕێبەر ئاپۆش بە کردەوە هاوکارمان بێت و حکوومەتیش لەم بابەتەدا ڕێگا خۆشکەر بێت. ئەگەر بڕیارە ئاشتی بەرقەرار بێت، ئەوا دەبێت هەندێک هەنگاو بنرێت، بۆ ئەوەی چەکەکان بەکار نەهێنرێن. بە وتەی ڕێبەر ئاپۆ، پێویستە تێکۆشان لە توندوتیژی و چەکەوە بگوازرێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی و یاسایی. تەنها لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانین گۆڕانکاری دروست بکەین، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەین، دەبێت لایەنی بەرامبەریش بە باشی لە پرسەکەدا هەنگاوی پێویست بنێت. نەک بە هەرەشە و چەواشەکاری و گوشارەکان لە بەرژەوەندی ئێوەدا مامەڵە بکەن، ناکرێت. بە کورتی ئێمە کراوە و ئامادەین. ئێمە ئامادەین بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری لەسەر بنەمای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ئەگەر حکومەت ئەمە قبوڵ نەکات و هێرش بکاتە سەرمان، ئێمەش ئامادەیی ئەوەمان هەیە بە شەڕ وڵام بدەینەوە. پێویستە هەموو کەسێک لەم ڕاستیە تێبگات.