کۆنگرە ستار بێدەنگی بەرامبەر کۆمەڵکوژی بەرخ بۆتانی شەرمەزار کرد
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار، کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دژی گوندی بەرخ بۆتانی کۆبانێ و بێدەنگیی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر ئەم دڕندەییەدا شەرمەزار کرد.
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار، کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دژی گوندی بەرخ بۆتانی کۆبانێ و بێدەنگیی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر ئەم دڕندەییەدا شەرمەزار کرد.
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی بەرخ بۆتان بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی داگیرکەران دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بێ وەستان بەردەوامە. بە هێرشکردنە سەر کۆبانی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە لایەن دەوڵەتی تاوانکاری تورکەوە، کۆمەڵکوژییەکی دیکەی لە مێژووی گەلی کورددا زیاد کرد. دەوڵەتی تاوانکار و داگیرکەری تورک ناوچەی بەرخ بۆتانی شاری کۆبانی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ٩ کەسی بنەماڵەیەک کۆمەڵکوژکران و ٢ کەسی دیکەش بریندار بوون. دەوڵەتی تورک بە مەبەستی تێکشکاندنی بەرخۆدانی گەلی کۆبانی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژکردنی منداڵان، بەساڵاچووان و ژنان و بەم هێرشانە دەیەوێت ئیرادەی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بشکێنێ."
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە سیاسەتەکانی ڕژێمی دیمەشق کراوە و هاتووە: "کۆمەڵکوژییەکان لە دژی گەلی عەلەوی ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، ڕوونە کە ڕژێمی دیمەشق هیچ جیاوازیەکی لە گەڵ عەقڵیەتی ڕژێمی بەعس دا نییە."
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمە وەک کۆنگرە ستار، ئەم هێرشە دڕندانەیە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و بێدەنگی جیهانی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا شەرمەزار دەکەین و قەد ئەم هێرشانە قبوڵ ناکەین. درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. بەرخۆدانی گەلی کۆبانی و گەلانی سووریا هەتا کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و هێرشەکان بەردەوام دەبێت."