جەمیل بایک پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسی و پێشهاتەکانی دوای بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، هەڵسەنگاندنی کرد و دەستنیشانی کرد بۆ ئەوەی پەکەکە لەم پرۆسەیەدا کۆنگرە ببەستێت، دەبێت هەلومەرج بۆ ئاگربەست بئافرێنێرێت و خودی ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ کۆنگرە بەڕێوەبەرێت.
جەمیل بایک گوتی؛ "جگە لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێک کۆنگەرە ببەستێت، لە کۆنگرەکەدا ئەو بڕیارانە بدات. پێویستە هەموو کەسێک ئەمەی لا ئاشکرابێت و بیزانێت. لەبەرئەوەی ئەو کەسەی تەڤگەری دامەزراند و پەرەی پێداوە خودی رێبەر ئاپۆیە. دەرنجام هەر ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت کۆنگرە ببەستێت، بڕیار لەسەر کۆنگرە بدات. بەدەر لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پەکەکە یان کادرەکانی پەکەکە ناتوانن ئەم کارە بکەن. دەبێت هەموو کەسێک زۆر بە ڕوونی ئەمە بزانێت."
جەمیل بایک باسی لەوەکرد دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێندرێت، وە بۆئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد کارەکانی بکات، دەبێت هەلومەرجەکان بڕەخسێندرێن. جەمیل بایک ڕایگەیاند دەبێت سیستەمی ئیمراڵی هەڵبوەشێندرێتەوە و دەستنیشانی کرد بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە سوود بە هەموو کەسێک بگەیەنێت، نابێت ئەم هەلە مێژوویانە لەدەست بدرێن.
دەبێت هێزە نێونەتەوەییەکان داوای هەنگاونان لە دەوڵەتی تورک بکەن
بایک ڕایگەیاند ئەو ڕاگەیاندراوانەی لە داوی بانگەوازییەکە لە ئاستی نێونەتەوەییدا دراون هەموو ئەرێنی بوون، بەڵام دەبێت ئەو هێزانەی ئەم ڕاگەیاندراوانەیان داوە لە پراکتیکدا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و ئەمەی گوت: "چارەی پرسی کورد، دیموکراتیزەکردنی تورکیا و دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها پەیوەست نییە بە ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کورد و کوردانەوە، بەڵکو وابەستەی هەموو کەسێکە. لەبەرئەوەی لەمڕۆدا ناوەندی جەنگی سێهەمی جیهانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. خوێنێکی زۆر دەڕژێت. خواستی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگریکردنە لەم خوێن ڕێژیی و شەڕە. خواستێتی پەرە بە دیموکراتیک بوون بدات. ئەم دۆخەش بە گوێرەی بەرژەوەندی هەموو کەسێکە. بۆیە دەبێت هەموو کەسێک هەنگاوی پراتیکی بنێت. بۆئەوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێندرێت، دەبێت بەو بەرپرسیارێتییە هەستن کە دەکەوێتە ئەستۆیان. دەبێت دەوڵەتی تورکیش خواستی هەنگاونانی هەبێت."
جەمیل بایک بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد پشتگیری بدەنە هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. جەمیل بایک جەختی لەوەکردەوە دەبێت بە هەموو دۆستانەوە پەرە بە هەڵمەتی جیهانی ئازادی بدرێت و ڕێبەر ئاپۆ لە سیستەمی ئیمراڵی دەربهێندرێت.
هەڵسەنگاندنەکانی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک بەم شێوەیە:
"هەڵبەتە ئەگەری سەرکەووتنی ئەو پرۆسەیەیی لە لایەن ڕێبەر ئاپوە دەستپێکراوە وابەستەیە بەوەی دەوڵەتی تورک ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. پێشکەوتنی ئەم پرۆسەیە، هۆکاری بنەڕەتی سەرکەوتنی پرۆسەکەش خودی ڕێبەر ئاپۆیە. گرەنتی پرۆسەیەکە. بەڵام ئەنجامدانەکەی پەیوەستە بە هەوڵدانەکانی بەرانبەرەوە. هەرچەندە ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی و ئەرکی مێژووی لە ئەستۆ گرتبێت، هەوڵدەدات جێبەجێ بکات، هەڵبەتە بۆ جێبەجێ کردنیش دەبێت دەوڵەتی تورک ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت. دەرنجام بەم شێوەیە پرۆسەکە پێشدەکەوێت و دەگات بە ئەنجام. بەڵام ئەم تەڤگەرە کە وەک تەڤگەری ئیرادە دەستی پێکردووە، درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات. هیچکاتێک نەبووەتە تەڤگەرێک کە لەسەر ئیمکانی ئامادەکراو کار بکات. هیچ کاتێک نەبووەتە تەڤگەرێکی خاوەن ئامانجی ئاسان و سادە. هەموو کاتێک ئەوەی بە بنەما گرتووە کە پێویستی بە هەرچی هەبێت، بە تێکۆشان بیخوڵقێنێت. بە تەواوەتی تێکۆشانی لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەبردووە. هیچ کاتێک بەبێ تێکۆشان، داخوازی 'ئەم هەنگاوانە بنێت' لە دەوڵەتان نەکردووە و ناشیکات. ئەمە بە گوێرەی حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێکۆشانی ئازادییە نییە کە بەڕێوەی دەبات. هەرچی ئافراندبێت بە تێکۆشانی خۆیەوە ئافراندوویەتی، پەرەی پێداوە و گەیاندوویەتی بەمڕۆ. لە ئێرەش بەدواوە لەسەر بنەمای ئەم خواستەی درێژە بە تێکۆشان دەدات. دەبێت هەموومان باش لەمە تێبگەین. یانی بە بێ تێکۆشان هیچ شتێک بەدەست ناهێندرێت. هیچ کەسێک بە بێ تێکۆشان ناتوانێت شتێک پێشکەش بە کەسانێ دیکە بکات. جا چجای ئەم دەوڵەتە دەوڵەتی تورک بێت، کە دەوڵەتێکە بۆ لە ناوبردنی هەموو شتێکی کوردان، هەموو هێز و هەبوونی خۆی بەکارهێناوە. بەڵام تێکۆشان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگر بوو لەوەی دەوڵەتی تورک بگات بەم ئامانجەی. هەربۆیە سیاسەتی نکۆڵی-لەناوبردن شکستی هێنا. هەموو ئەمانە لە سایەیی تێکۆشانەوە درووستبووە. گەلی کوردیش زۆر باش ئەم ڕاستییە دەزانێت.
هێرش و پیلانگێڕی نەگەشت بە ئامانجی خۆی، لێرە بەدواوەیش ناگات بەو ئامانجەی
ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'بەبێ تێکۆشان گەڵایەکش لە کورستاندا ناپشکوێت'. ئەمە حەقیقەتی کوردستانە. بە ئەنجامدانی تێکۆشانی مەزن، قوربانیدانی مەزن و ئازار ئەم پێشکەوتنی ئەمڕۆ درووستبووە. هەڵبەتە لە جیهاندا بێ وێنەیە. ئەو هێزانەی لە جیهاندا بەم ڕادەیە هەوڵدان بەڕێوەدەبەن، دواجار لەبەرانبەر ئەم تێکۆشانەدا ئەنجام دەستدەهێنن. کوردستان وڵاتێکی جیاوازە. هەموو شتێکی پێشێل کراوە. لە کرۆک، مێژوو، بەها، زمان و هەموو شتێکی دابڕێندراوە، لە ناوبردنی بەسەردا سەپێندراوە. لەم ڕووەیەشەوە لە نێو کۆمەڵگەیەکی لەم شێوەیەدا، لە وڵاتێکی لەم شێوەیەدا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی سەخترین تێکۆشانە لە جیهاندا. بە بەڕێوەبردنی تێکۆشانی مەزن، ڕەنگە لە ئاستی هیچ خواستێکدا نەگات بە ئەنجام. ئەمەش پەیوەستە بە حەقیقەتی کوردستان و حەقیقەتی دووژمن، دۆخی مرۆڤەکانی کۆمەڵگەی کوردەوە. لەم ڕووەیشەوە ئەو تێکۆشانەی بەڕێوەدەبرێت، مەزنترین تێکۆشانە. ئەو بەهایانەی کە ئافراندوونی، بچووک ناکرێتەوە. ئەوەی بکرێت، دەبێت مرۆڤ باشتر مرۆڤ بەرەو سەرکەوتن ببات و لەم پێناوەدا گەورەتری بکات.
ڕێبەر ئاپۆ بە بەردەوامی لە نێو ئەم تەڤگەرەدا لە شۆڕشدا پەرەی بە شۆڕش دا. هەموو کاتێک پەرەی بە نوێبوونەوە، گۆڕان و گۆڕانکاری داوە. بۆیە هیچ لە هێرش و پیلانگێڕییەکان ئەنجامی وەرنەگرت. وانەبوایە هەر زوو ئەم تەڤگەرە کۆتای دەهات، ئەم کۆمەڵگەیە قڕدەکرا. ئەوەی ئەم تەڤگەر لەسەر پێ ماوەتەوە، پێشکەوتووە و لەمرۆدا بەهاکانی ئافراندووە، ئاستێکی ئافراندووە کە پێشوازی لە حەسرەت و خواستەکانی هەموو کەسێک دەکات، هەموو ئەمانە بە سایەیی حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆوەیە لەسەر بنەمای گۆڕین، گۆڕانکاری و نوێبوونەوەیە. بۆیە هەموو هێرش و پیلانگێڕییەکان شکستیان هێناوە و ئەنجامیان وەرنەگرتووە. لێرەش بەدواوە ئەنجام وەرناگرن.
هەر لەسەرەتاوە گەر کاتێک هیچ شتێک لە هێرش و پیلانگێرییەکان ئەنجامی وەرنەگرتووە، ئەوا هیچ کاتێک ئەنجام وەرناگریت، لەمڕۆدا ئەو ئاستەی تەڤگەر پێی گەیشتووە ئاستێکی جیهانییە. لە ئێستادا پیلانگێڕی و سیاسەتی نکۆڵی-لەناوبردن شکستی هێناوە. ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە دەبێت مرۆڤ لەسەر ئەمە ئازادی و دیموکراتیکبوون پێکبهێنێت. بۆئەمەش دەبێت هەموو گەل درێژە بە دڵسۆزییەکانی بدات لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، هەمووی ببێتە هاوکاری، ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەیی کە ڕێبەر ئاپۆ لەئەستۆی گرتووە، پێکەوە پێشەنگایەتی لە خەباتەکانی دامەزراندنی بکەین. هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە. گەر هیشتا جەخت لەسەر سیاسەتی نکۆڵی-لەنابردن بکاتەوە، ئەوا تورکیا بەرەو داڕووخان دەبات. عوسمانی چی بەسەردا هاتبێت، دۆخی کۆتاییەکانی عوسمانیی، هەتا ڕەنگە بەر دۆخێکی لەوەش خراپتر بکەوێت.
نە ڕێبەر ئاپۆ، نە ئێمە، نە گەلی کوردیش هیچ کاتێک ناماونەوێت گەلی تورکیا دووچاری کۆتاییەکی لەم شێوەیە بێت. ئێمە دەڵێین گەڕانەوە بۆ فەلسەفەی بونیادنانی کۆمار لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی تورک و گەلی کورد و هەموو گەلانی دیکەدایە. هەموو خەباتەکانمان لەسەر ئەم بناغەیەیە.
تا هەلومەرجی کارکردنی ئازاد بۆ ڕێبەر ئاپۆ نەڕەخسێندرێت، پرۆسەکە پێشناکەوێت
لە قسەکانماند ئاماژەمان پێدا، گەر هەلومەرجێک نەڕەخسێندرێت تا ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێک بە ئازادی کارەکانی بکات، هەڵبەتە هیچ کاتێک بەرەوپێشچوون لە پرۆسەکەدا درووستنابێت. ئەو پرۆسەیەیی کە ڕێبەر ئاپۆ خواستێتی پەرەی پێبدات. ئەم ڕوونە و دەبێت هەموو کەسێک بیزانێت. پەیوەست بەمەشەوە هەمووان چی دەڵێن؟ دەڵێن، "ئەم پرۆسەیە لە سوودی هەموواندایە. لە زیانی کەسدا نییە، سوودی بۆ هەموونانە. هەلێکی مێژووی ڕەخساوە. نابێت لەدەست بدرێت. دەبێت دەوڵەتی تورک هەنگاوبنێت." ئەو هەنگاوە چییە؟ دەبێت هەلومەرجێک بخوڵقێنێت تا ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت بە ئازادا کارەکانی بکات. بۆئەمەش پێویستە هەموارکردنەی پێویسی یاسایی ئەنجام بدات. دەبێت سیستەمی ئیمراڵی هەڵبوەشێتەوە. ئەمە لە بەرژەوەندی هەموو کەسێکدایەت. هەڵبەتە گەلی کوردیش لە چاوەڕوانی ئەمەدایە، خواستێتی. ئەوانەی لە جیهاندا تێکۆشانی سۆسیالیزمی بەڕێوەدەبەن، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەڕێوەدەبەن، تێکۆشانی ئیکۆلۆژی بەڕێوەدەبەن، تێکۆشانی ئازادی ژن بەڕێوەدەبەن و هەموو کەسێک ئیدی زۆر بەڕوونی دەڵێت دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت لە نێو هەلومەرجی ئازاددا کاربکات و دەوڵەتی تورکیش دەبێت هەنگاوبنێت.
لەسەر ئەم بنەمایە فشارێکی مەزن لە ئارادایە. گەر دەوڵەتی تورک هاتووەتە ئەم پرۆسەوەیەوە، ڕێبەر ئاپۆ و کوردان قبوڵ دەکات، هەڵبەتە هەموو لە سایەیی تێکۆشانمان و هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیییەوەیە. هەموو ئەمانە یەکانگیر بوون. بۆیە دەوڵەتی تورک ناچارکرا و چووە لای ڕێبەر ئاپۆ.
ڕێبەر ئاپۆ لە بیردەکرێت. سولەیمان سۆیلۆ چی گوت؟ ئەمە بە تەنها قسەی ئەو نەبوو. قسەی سیاسەتێک بوو کە تورکیا و حکومەتی بەڕێوەدەبرد. گوتی، "لە ماوەی یەک ساڵە نە ناوی ڕێبەر ئاپۆ، ناوی تێکۆشانەکەشی لە ناواندا نامێنێت." بە دەربڕینێکی تر، "بەتەواوەتی لەناوی دەبەین." لە ئێستاشدا هەر لەو جێگەیەوە هەتا ئاستی 'بابێتە پەڕلەمان، قسەبکات' دەگوترێت. بەڕاستی ئەمە پێشهات و گەشەدانێکی گرنگە. ڕێبەر ئاپۆ بەهای دا بەمە. بۆیە پرسێکی مێژووی لە ئەستۆ گرت.
ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەی کە ئەم بەرپرسیارێتییە مێژوویە بە هەدەر نەچێت. نابێت ئەم هەلە مێژوویە لەدەست بچێت. هەمووان لە چاوەڕوانیی ئەم هەلەدان. دەبێت هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت. گەر بەرپرسیارێتییان بەجێ گەیەنن، ئەوا دەوڵەتی تورکیش ناچار بە هەنگاونان دەبێت. چونکە بەدەر لەوە ڕێگەی دیکەی نییە. گەر تێکۆشان تا ئەمرۆ ئەم ئەنجامەی ئافراندووە، یانی ئەوەی گوتییانە، 'با ڕێبەر ئاپۆ بێت، لە پەڕلەماندا قسەکات'، لە کاتەدا گەر زیاتر پەرە بە تێکۆشان بدرێت، ڕووندەبێتەوە کە دەرنجامی زیاتری بەدواوە دێت.
دەبێت ڕێگری لەو هەوڵدانانە بکرێت بۆ تێکدانی پڕۆسەکە
هەڵبەت هەندێک ڕاگەیاندراوی ئەرێنی هەیە. بەهایەک بەمانە دەدەین، بەڵام لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندراوە ئەرێنیانە، زمانێکی تر کە بەکاردەهێنرێت. زۆر ڕاگەیاندراوی نەرێنی هەیە. ئەم زمانە نەرێنیە، ڕاگەیاندراوە نەرێنیانە پڕۆسەکە تێکدەدەن. دەبێت ڕێگری لەمانە بکرێت. بەتایبەتی ئەو کەسانەی بەهایان بە هەنگاوەکەمان دا، ئەرێنی دەیبینن، بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەکی ئەرێنی بەرەو پێش بچێت و ئەنجامی هەبێت، دەبێت بۆ گۆڕینی زمانە نەرێنی هەوڵبدەن. دەبێت لە دژی هەوڵدانەکانی تێکدان، بوەستن. بەتایبەتیش کۆمەڵگەی تورکیا، نووسەران، ڕۆشنبیران و ئەکادیمییەکان دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە هەڵوێست وەربگرن. بەم شێوەیە هەوڵدانە یەک لایەنەکانی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد، ڕیگری لەم زمان و ڕاگەیاندراوە نەرێنیانە ناگیرێت. چونکە ئەمانە ڕێگە لە بەردەم ژەهراویبوون دەکەنەوە.
هێشتا باسی تیرۆریزم، ڕێکخراوی تیرۆریست، و سەرکێشی تیرۆریزم دەکرێت. ئەم شێوە قسەیە دەکرێت "شتێک نەماوە کە پەکەکە بیکات. ئیدی ناچارە تەسلیم ببێت، ناچارە دەست لە چەک هەڵبگرێت. هیچ شتێک نەماوە بیکات. ئیدی شتێک ئێمە بیکەین نییە."، هەوڵ دەدرێت ژەهراویبوون دروست بکرێت. چونکە پرۆسەیەک کە پێشکەوتووە، نانی زۆرکەس دەرئەبرێت. بۆ ئەوەی ئەم نانە لە دەستیان نەگیرێت، دەبێت ئەم پرۆسەیە پێش نەکەوێت. هەربۆیە ئەم هێرش و پرۆپاگاندانە پێش دەخەن. بەتایبەتی هەندێک دەیانەوێت ژینگەیەکی وەها بئافرێنن: "لە دژی پەکەکە تێکۆشمان کرد، پەکەکەمان تێکشکاند. دەبێت پەکەکە تەسلیم ببێت."
بەم شێوەیە لە ڕاستیدا دەیانەوێت لاواز خۆیان بشارنەوە. ئامانجی ئەوان ئەمەیە. نایانەوێت ڕاستییەکان تێبگەن. نایانەوێت ئەوە نیشان بدەن کە تورکیا لە ناو تەنگەژەییەکی چۆن دایە، چۆن ڕووبەڕووی مەترسیی بووەتەوە. هەوڵ دەدەن بیشارنەوە. هەوڵ دەدەن نەتەوەپەرستی، شۆڤێنیزم و ئەقڵیەتی فاشیستی زیاد بکەن. بەم شێوەیەش دەیانەوێت پرۆسەکە تێکبدەن و لەم دۆخی شەڕە هێزی لەسەر هێزی خۆیان زیاد بکەن. بەتایبەتیش لە ڕووی ماددی و سیاسییەوە دەیانەوێت بەهێزبن.
هەربۆیە دەبێت ئەوانەی کە هەنگاوەکانمان ئەرێنی دەبینن، مانای پێ دەدەن خاوەندارێتی لەمە بکەن. تەنها وتنی "ئەرێنی دەبینین" تێرکەر نییە. لە پراکتیکدا دەبێت پێویستییەکانی ئەمە جێبەجێ بکرێن. ئەگەر لە قسەدا ئەرێنی دەیبینن و لە پراکتیکدا هەنگاوێک نانێن، دەبێت مرۆڤ تێبگات کە یارییەک دەکرێت. هەم ئێمە و هەر گەلی کوردیش بەم شێوەیە تێدەگات. هەم هەموو کەسێک کە چارەسەری دەوێت، بەم شێوەیە تێدەگات.
جگە لە ڕێبەر ئاپۆ کەس ناتوانێت کۆنگرە ببەستێت و بەڕێوەی ببات
هەندێک بەم شێوەیە تێدەگەن و ئەمە دەهێننە سەر زمان. تەنانەت هەوڵ دەدەن هۆشیارمان بکەنەوە. دەتوانم بەم دۆستانەمان بڵێم: تەڤگەر خاوەن ئەزموونە. زۆر شتی ئەزموون کردووە. بۆیە هیچ کەس ناتوانێت یاریی بکات. بە یارییەکانی ئەوانەی دەیانەوێت یاریی بکەن ناتوانرێت فریودان بکرێت. دەبێت سەبارەت بەمە بە باوەڕبن. ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی لە پەکەکە کرد. کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەش وەڵامی ئەم بانگەوازەی دایەوە. ئەمەی بۆ ڕای گشتیی ڕاگەیاند. هەموو کەسێک دەزانێت پەکەکە چۆن نزیک بوویەوە لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ. بەڕێوەبەری پەکەکە هەم نیشانی تەڤگەر، هەم نیشانی ڕای گشتی، بە شێوەیەکی زۆر ڕوون نیشانی هەموو کەسێکیان دا. بە پێی ڕاگەیاند وتیان "دەمانەوێت بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەین، بەڵام دەبێت هەلومەرجی تێکۆشان بۆ ڕێبەر ئاپۆ، دروست بکرێت. دەبێت کۆنگرە کۆبکاتەوە، کۆنگرە بەڕێوەببات." وتیان، "ئەو کاتەی لە کۆنگرە کۆدەبێتەوە، دۆخی تێکۆشانی چەکداری و دۆخی پەکەکە تاوتوێ بکات و بڕیار دەدات."
ڕایانگەیاند، لە شوێنێک کە چەک بێدەنگ نەبووە، فڕۆکە بۆردوومان دەکات، فڕۆکەی کەشف دەگەڕێت، بە تانک و توپەوە هێرش دەکرێت، کۆنگرە ناتوانێت کۆبێتەوە، سەبارەت بە وەستاندنی تێکۆشانی چەکداری و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە چاوپێکەوتن ئەنجام نادرێت. ئەگەر دەوڵەتی تورکیا بیەوێت ئەم بانگە جێبەجێ بکرێت، ئەو کاتە هەپەگە ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی دا. گوتی، "لەم هەلومەرجەدا کۆبوونەوەی کۆنگرە ناکرێت. بۆ ئەوەی کۆبێتەوە، دەبێت ئاگربەست هەبێت. واتا فڕۆکەی کەشف، ئەو فرۆکانەی بۆردوومان دەکەن، تانک و توپەکان بوەستێنن." ئەم بانگەوازەی کرد. هەموو کەسێکیش ئەم بانگەوازەیان بە ئەرێنی بینی. تەنها کێ ئەمەی بە ئەرێنی نەبینی؟ ئەوانەن کە دەیانەوێت پرسی کورد لەسەر زەمینەی شەر بمێنێتەوە، ئەرێنی نایبینن. بۆچی ئەرێنی نایبینن؟ چونکە ژینگەیەکیان ئافراندوە. بەو شێوەیە "لە تێکۆشان قازانجمان کرد، پەکەکەمان تێکشکاند. لەگەڵ هێزێکی شکستخواردوو ئاگربەست ناکەین، دەبێت خۆیان تەسلیم بکەن" دەیانەوێت لەو ژینگەی ئافراندویانە بەردەوام بن، بەڵام هەموو کەس دەبینێت کە هەوڵدانێکی چەند پوچە.
هەربۆیە دەبێت ئاگربەست بەبێ مەرج بئافرێنرێت. ئەو کاتە کۆنگرە دەبەسترێت، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکات. چونکە دەبێت ڕاستەوخۆ ڕێبەر ئاپۆ خۆی کۆنگرە کۆبکاتەوە و بەڕێوەی ببات. جگە لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ کەس ناتوانێت کۆنگرە ببەستێت، لە کۆنگرەدا بڕیار بدات. دەبێت هەموو کەسێک ئەمە بزانێت.
چونکە ئەوەی ئەم تەڤگەری بونیاتناوە و پێشیخستووە، ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت کۆنگرە کۆبکاتەوە، وابکات کە کۆنگرە بڕیار بدات. جگە لە ئەو هیچ کەسێک، بەڕێوەبەری پەکەکە یان کادرانی پەکەکە ناتوانن ئەمە بکەن. دەبێت هەموو کەسێک ئەمە بە ڕوونی بزانێت.
هێزە نێونەتەوەییەکان دەبێت داوا بکەن تورکیا هەنگاو بنێت
ئەو دەنگانەی لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی بڵاوبوونەوە، ئەرێنین. بە نزیکیە هەمووکەسێک بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆیان بە ئەرێنی بینی. ئێمەش ئەم ڕاگەیاندراوانە بە ئەرێنی دەبینین، بەڵام ئەگەر پرسەکە تەنها بە ڕاگەیاندراوێک بمێنێتەوە، هیچ ئەنجامێک بونیاتنانێت. ئەوانەی کە ئەم ڕاگەیاندراوانە دەدەن، دەبێت لە پراکتیکیشدا ئەرک و بەرپرسیارییەکانیان جێبەجێ بکەن.
چارەسەری پرسی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا و دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین تەنها ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەری ئازادی کورد و و کورد پەیوەندار ناکات. هەموو کەسێک پەیوەندیدار دەکات. چونکە ئەمڕۆ ناوەندی جەنگی جیهانی سێیەم ڕۆژهەڵاتی ناوینە. زۆر خوێن دەڕژێت. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ڕێگری لەمە بکات. دەیەوێت ڕێگری لە شەڕ بکات. دەیەوێت دیموکراتیکبوون پێش بخات. ئەم دۆخە لە بەرژەوندی هەموو کەسێکە. هەربۆیە دەبێت هەموو کەسێک هەنگاوێکی پراکتیکی بنێت. بۆ ئەوەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت، دەبێت ئەو بەرپرسیارێتییەی دەکەوێتە سەر شانیان جێبەجێی بکەن. دەبێت لە دەوڵەتی تورکیا داوا بکەن هەنگاو بنێت.
ئەگەر هەوڵدانێک لەم لایەنەوە بکەن، ئەو کاتە ڕاگەیاندراوەکانیان مانایەکی هەیە. یان ڕاگەیاندراویان داوە و لە پراکتیکدا هیچ شتێک ناکەن، ئەوا بەومانایە دێت نایانەوێت هەنگاو بنێنن.
هەروەها لە هێنانە ئارای پرسی کورددا، ڕۆڵی ئەم هێزانە، بەتایبەتی ڕۆڵی ئەوروپا گەورەیە. دەزانرێت کە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەم پرسە سەختر کرا. ڕێبەر ئاپۆ ئێستا بەرپرسیارییەکی مێژوویی پێشخستووە. دەرفەتێکی پێشکەش هەموو کەسێک کردوە. واتا دەتوانن ڕەخنە داین بکەن. دەتوانن نزیکبوونەوەکانیان ڕاست بکەنەوە. دەتوانن پشتگرییەکانیان پێشکەش بە کوردان بکەن. ئیدی دەتوانن بۆ سیاسەتی لەناوبردن-نکۆڵیکردن لە بەرانبەر کوردان، بکشێننەوە. فشار لە دەوڵەتی تورک بکەن کە هەنگاو بنێت. ئەگەر ئەمە بکەن، ئەو کاتە لە سیاسەتی خۆیاندا سەرڕاستبوونێک دروست دەکەن. بۆیە لەکەی ڕەشی سەر چاوەکانیان پاک دەکەنەوە. چاوەڕوانییەکانمان لەم لایەنەوەیە. ڕێبەر ئاپۆ ئێستا دەرفەت و تێگەی ئەمەی پێشکەشی هەموو کەسێک کردوە. ئەوەی ماوە هەڵسەنگاندنی ئەمەیە. هیوادارین کە بەم شێوەیە هەڵی بسەنگێنن.
ئیتر سەردەمی سیاسەتی دیموکراتیک و گەل دەست پێدەکات
ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بەم هەنگاوە پەرە بە پارادایمی ئیکۆلۆژیی، ئازادیی ژنان و کۆمەڵگای دیموکراتیک بەهێزتر و بەدی بهێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە دەیەوێت تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی و دیموکراسی مسۆگەر و سەرکەوتوو بێت. دەیەوێت تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو دیموکراسی بڕوات. دەیەوێت خواستی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی بگاتە ئەنجام. هەموو ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتیانە لەسەر هێڵی ئازادی ژنان دامەزراون. ئامانجی گەیشتن بەو ئامانجانە بە قووڵکردنەوەی هێڵی ئازادی ژنە. پرۆسەی ئێستا پرۆسەی تێکۆشان و خەباتە.
ئەم بزووتنەوەیە بە درێژایی مێژووی خۆی بەردەوام سەرەتای نوێی کردووتەوە و لەسەر ئەو بنەمایە گەشەی کردووە. ئێستاش ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ کردوویەتی سەرەتایەکی نوێیە. دەیەوێت لەسەر ئەم بنەمایە بە سەرەتایەکی نوێ بزووتنەوەکە بەرەو ئاستێکی بەرزتر و بەهێزتر ببات. وەک لە قسەکانمدا ئاماژەم پێدا، بزووتنەوەکە فەلسەفە، ئایدۆلۆژی و پارادایمی خۆی ناگۆڕێت. گۆڕان و گۆڕانکاری و نوێ بوونەوە لە شێوازی ڕێکخستنی و تێکۆشان لە سروشتی بزووتنەوەکەماندایە. بە واتایەکی تر ئەو تێکۆشانەی کە پەرەی پێدراوە گەشەی کردووە، هەموو کوردستانی تێپەڕاندووە و لە ئاستی نێونەتەوەییدا پێگەیەکی هەیە. مرۆڤایەتی حەز، داخواز و ئارمانجی هەیە. بزووتنەوەکە دەیەوێت لەو پێناوەدا تێکۆشانی بە سەرکەوتن بگەیەنێت.
وەک چون ڕێبەر ئاپۆ پێشتر لە پارێزنامەکانیدا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە، سەردەمی گەلان دەستپێدەکات. ئێستا سەردەمی گەلانە. قۆناغی گەشەسەندنە تێکۆشانی گەلانە بۆ ئازادی و دیموکراسی. چونکە ئێستا مۆدێرنیتەی سەرمایەداری گەیشتووەتە لوتکە. خەریکە ئاژاوەگێڕییە و ناتوانێت چارەسەری بۆ کێشەکان پێشکەش بکات. بۆیە ئیتر گەلان بۆ خۆیان لە هەوڵی چارەسەری کێشەکانیانن.
لەم ڕووەوە ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتە جیهانییەکان دەکات و بەو پێیە هەنگاو دەگرێتەبەر. دەڵێت سەردەمی گەلان دەستی پێکردووە. ڕێبەر ئاپۆ لەو باوەڕەدایە گەلان لە پێشەوەی هەموو شتێکەوەن و دەیەوێت گەلان ئیرادەی خۆیان بەکار بهێنن. بۆیە گرنگی بە ڕێکخستنی گەلان و پێکهێنانی ئیرادەی گەلان دەدات و ئەمە بە بنەما دەگرێت. کارەکانی لەسەر ڕێکخستنی کۆمەڵگا و لەم ڕووەوە لەسەر پاراستنی کۆمەڵگا بۆ خۆی دەگەرێنێتەوە و لەسەر بنەمای ڕێکخستن و تێکۆشانی دیموکراتیک دەچێتە پێش.
ژنان و گەنجان دەبێ لە بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیکدا پێشەنگایەتی بکەن
لێرەدا ژنان و گەنجان ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕن و بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە سەر شانیان. پێویستە لە بنیاتنانی ئەم کۆمەڵگای دیموکراتیکە ڕەوڵ وپێشەنگایەتی بنوێنن. ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، نیشاندەری ئەمەیە. ئەو پرۆسەیەی کە ئەم بزووتنەوەیە دەیەوێت پەرەی پێبدات، تەنیا بۆ کورد نییە، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتیە. ئامرازەکەی ئیتر حیزب نییە، بەڵکو ڕێکخستنی ڕاستەوخۆی گەل و کۆمەڵگایە بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان. دەیەوێت سیستەمێک بخوڵقێنێ کە خۆی لەسەر پێ خۆی بێت و پێداویستییەکانی خۆی دابین بکات و خۆی بەڕێوە ببات.
هەموو هەوڵەکان لەسەر ئەوە دامەزراوە. بەم پێیە دەبێت هەموو گەلی کورد و دیموکراتەکان، وڵاتپارێزان و سۆسیالیستەکان لەو بارەیەوە هەنگاو بنێن. پێویستە خاوەنداری لە داهاتووی خۆیان و ئازادییان بکەن. بۆیە دەبێت خۆیان بەڕێکخستن و دەرببڕن.
بەهەمان شێوە دەبێت کۆمەڵگای تورکیاش خۆی بەڕێکخستن بکات و بچێتە ناو ئەم پرۆسەیەوە و دەبێت پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگا ئەنجام بدرێت. لە بنەڕەتدا دەبێت پێشەنگایەتی بۆ گۆڕان و گۆڕانکاری و بنیاتنانەوەی کۆمەڵگای تورکیا دەست پێ بکات. بۆ ئەم مەبەستە، سۆسیالیستەکان، دیموکراتەکان، ژنان، گەنجان، هونەرمەندان، نووسەران، سیاسەتمەداران، ڕێکخراوەکان و هەر کەسێک بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لە ئەستۆیە. بەتایبەتی دەبێت ئەو ڕێکخراو و بازنە و تاکانەی کە لە تورکیا بۆ دیموکراسی و ئازادی و سۆسیالیزم تێدەکۆشن بچنە ناو کۆمەڵگای تورکیاوە و ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پەرەی پێبدات بۆ کۆمەڵگا ڕوون بکەنەوە و ئەو ڕق و دوژمنایەتیەی کە هەیە بڕەوێننەوە و گۆڕانکاری زێهنی دروست بکەن. پێویسته خوشک و برایەتی تورک و کورد گەشە پێبدەن ئەگەر هەوڵی وەها بدرێت ئەو دەستکەوتانەی کە کۆمەڵگای تورک لە تێکۆشانی دێموکراتیک و ئازادیدا بەدەستی هێناوە لە ئاستێکی باشتردا گەشە دەکەن و گۆڕانکاری لە تورکیا دەهێنێتە کایەوە. لەبەر ئەوە تێکۆشانێکی زۆر کراوە. ئەنجام و بەهاکان خوڵقێنراون. ڕەنگە فاشیزم و شۆڤێنیزم کۆمەڵایەتی و ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرستی زیانێکی زۆریان گەیاندبێت، بەڵام هێشتا بەهاکان ماون، بۆیە ئەرکی زیندوو کردنەوەیان دەبێت لە ئەستۆ بگرن، ئەمەش تەنها بە رێگەی سوسیالیست و دیمۆکراتەکانەوە دەکرێت. ئەگەر ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرن و بەو پێیه لەگەڵ بەرەی کوردی یه کگرتوویی دروست بکەن، ئەنجامەکەی به دیموکراتیزه کردنی تورکیه تێدەپەڕێت. هەموو کێشەکان بە پرسی کوردەوە چارەسەر دەکات. عەلەوییەکان بە تایبەتی دەبێ بزانن کە هێزێکی بنەڕەتین لەم پڕۆسەیەدا و دەبێت بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن.
ڕێبەر ئاپۆ تەنیا دەستی بە گۆڕان و گۆڕانکاری و نوێکردنەوە نەکردووە. ئەگەر مێژووی ئەم بزووتنەوەیە بە باشی بناسن و راستی ڕێبەر ئاپۆ بە باشی تێبگەین، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام گۆڕان و گۆڕانکاری و نوێکردنەوەی بۆ پەرەپێدان و سەرکەوتنی ئەم بزووتنەوەیە و بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی کورد و مرۆڤایەتی بەرەوپێش بردووە. لێرەدا دەبێت هەوڵدانەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر بخرێتە گەڕ. ئەمەیە کە دەبێت بکرێت. مێژووی ئەم بزووتنەوەیە، مێژووی ڕێبەر ئاپۆ، مێژووی گەشەکردنی بەردەوامی شۆڕشە لەناو شۆڕشدا. ئەمەش تەنها بە گۆڕان و گۆڕانکاری و بنیاتنانەوە دەکرێت. سەرەڕای هەموو هێرش و پیلانگێڕییەکان، هێشتا ئەم بزووتنەوە گەیشتووەتە ئاستی بەرزی ئێستا.
ئەگەر لە ژێر ئەم پیلان و هێرشانەدا بەردەوام ڕەخنەو گۆرانکاریی نەبووایە و بەردەوام ئەوەی کردوویەتی بە کەموکۆڕی نەزانیایە و ئامانجی خوڵقاندنی شتی نوێ نەبووایە، ئەگەر لەسەر ئەم بنەمایە بزووتنەوەکە گەشەی نەکردایە، ئەگەر بەردەوام لایەنە نەرێنییەکان کە خزمەت بە ئامانجەکانی ناکەن کۆنەکرابایەتەو، ئەگەر بەردەوام قۆناغەکانی تێنەپەڕاندایە و نوێکردنەوەی دروست نەکردایە ئەم بزووتنەوەیە قەد نەیدەتوانی بگاتە ئەو ئاستەی ئێستا و ئەو ئاستەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بە ئەنجامی بگەیەنێت. بۆیە سەرەتا مانیفێستێکی داڕشتووە و بەو پێیەش پەرەی پێداوە و ئێستا دەیهەوێت بە مانیفێستێکی نوێ ئەو ئاستە بەرزتر بکاتەوە هەوڵ دەدات داخوازییەکانی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی بەدیبهێنێت. ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرجەم تێکۆشەران، لایەنگرانی ئەم بزووتنەوەیە کە باشتر لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئەستۆی گرتووە لە گەڵ خۆیان هاوبەشی بکەن و لەو پێناوەدا بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆسەیە تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە. ئەمە ئەرکی گەنجان، ژنانە بە تایبەتی.
دەبێت بەو پێیە کۆمەڵگا بەرەو پێشەوە ببەن. ئەوکات ئەم تێکۆشانە کە گەلی کورد بە هەوڵ، قوربانیدان و ڕەنجێکی زۆرەوە پەرەی پێداوە، دەگاتە ئامانجی خۆی. دیموکراتیک بوون لە تورکیە گەشە دەکات. هەروەها دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشە دەکات. پەرەسەندنی دیموکراتیزەکردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری گەورەی لەسەر هەموو جیهان دەبێت. چونکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بناغەی جیهانە، ئەو شوێنەیە کە هەموو سەرەتاکان لەوێەوە دەستی پێکردووە. جیهان بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دروست بووە. هەر پێشهاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری لەسەر جیهان و هەموو مرۆڤایەتی دەکات. ئەمڕۆ گەلی کورد لە دڵ و ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە. بۆیە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی لە سەر هەموو جیهان دەبێت. ئێستا گەیشتوونەتە دۆخێک کە چارەنووسی هەمووان دیاری دەکات. ڕێبەر ئاپو ئەم دەرفەتی دیسان کردووتەوە.
پێویستە هەڵمەتی ئازادی جیهانی لە هەموو ڕوویەکەوە گەورەتر بکرێت
ڕێبەر ئاپۆ لە هەوڵداندایە بۆئەوەی داهاتووی مرۆڤایەتی بگات بە سیستەمێکی ئازاد و دیموکراتیک. خۆی لە خۆیدا ئەمە تێکۆشانێکی گەورەی مێژوویی و مانیفێستێکە. پێویستە هەموو کەسێک ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بە خاوەنداری کردن بەجێبهێنێت. بانگەوازییەکە لەسەر بنەمای ئەمەیە. هەڵمەتی ئازادی جیهانی کە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە دەبێت هەوڵەکانی خۆی بەکار بهێنێت. پێویستە ئەم هەڵمەتە لە هەموو شوێنێکدا بەرفراوان بکرێت. بۆیە دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە سیستەمی ئیمرالی دەربهێنرێت. ئەو سیستەمە دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و لە هەلومەرجی ئازاددا بتوانێ کارەکانی بەڕێوە ببات. ئەمە ئامانجی سەرەکییە. پێویستە هەموو کەسێک سەرنجی لەسەر ئەو ئامانجە بێت و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەڕێوە ببات.
لەسەر ئەم بنەمایە دیسان جەژنی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان کە لێی نزیک دەبینەوە، لە هەموو گەلان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنی گەورەیان بۆ دەخوازم."