لە گراز کۆبوونەوەی گەل ئەنجام درا

لە شاری گرازی نەمسا پەیوەست بە بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوەی گەل ئەنجام درا.

بەهۆی ٣٧هەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژی هەڵەبجە بە خولەکێک ڕێزگرتن شەهیدان بیرهێنرانەوە و چالاکییەکە دەستی پێکرد.

سیاسەتمەدار هۆزان بۆتان بەشداری یادکردنەوە بوو، شەهیدانی کۆمەڵکووژیی هەڵەبجە، قامیشلۆ و غازی بە بیرهێنایەوە.

بۆتان بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٥٢هەمین ساڵیادی تێکۆشانی ئازادی کوردستان کردی، وەک هەنگاوێک لە دژی قڕکردن پێناسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم هەنگاوە نوێیە و قۆناغێکی نوێیە.

بۆتان ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ بانگەوازەکە تێکۆشان دەربازی قۆناغێکی نوێ بوو، ئاماژەی بەوەکرد پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، ئازادیپارێزی ژنان دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

کۆبوونەوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.