کۆبوونەوەی گەل لە پاریس: کۆمەڵگەی دیموکراتیک واتە بیناتنانەوە
لە کۆبوونەوەی گەل لە پاریس وتاردەران ڕایانگەیاند؛ کۆمەڵگای دیموکراتیک بە واتای نوێ بوونەوە و بنیاتنانەوەیە لەو شوێنانەی کۆمەڵگای کوردی تێدا بوونی هەبێت.
لە کۆبوونەوەی گەل لە پاریس وتاردەران ڕایانگەیاند؛ کۆمەڵگای دیموکراتیک بە واتای نوێ بوونەوە و بنیاتنانەوەیە لەو شوێنانەی کۆمەڵگای کوردی تێدا بوونی هەبێت.
لە ڤیلە لۆ بێلی پاریس، لەسەر بانگەوازییەکەی رێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا شاهین پۆلات هاوسەرۆکی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کوردانی فەرەنسا، زوبەیدە زومرود، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئەوروپا)، سیاسەتمەداری کورد خەتیب دیجلە، و سۆنگول ئومورجان، ئەندامی بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەورووپا (تەژەکە-ئەورووپا) وتاریان پێشکەش کرد.
سەرەتا شاهین پۆڵات قسەی کرد و کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە، گازی، قامیشلۆ و کۆمەڵکوژییەکانی ئەم دواییەی دژ بە عەلەوییەکانی لە لازقیە و حومس شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: "بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەیە ڕێگەیەک بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و رزگار بوون لە کۆمەڵکوژیی بکرێتەوە.
هەروەها سۆنگول ئۆمورجان ڕایگەیاند؛ گەل سەرەکی هێزی بزوێنەری تێکۆشانە، بۆیە دەبێت باش لەم پرۆسەیە تێبگەن و ئەو هەنگاوەی بەڕێز ئۆجالان دەستی پێکردووە، دەبێت بەدی بهێنرێت. بۆ ئەو مەبەستە پێش هەموو شتێک پێویستە ئێمە وەک گەلی کورد تێبگەین و دەست بە ڕێکخستن بکەین. بەرێز ئۆجالان دەڵێت: "گەڕەکێک کە ئێوە سەردانی ماڵەکانیتان نەکردووە، گەڕەکی ئێوە نییە." بۆیە دەبێت هەوڵبدەین و جەخت لە دروستکردنی پەرلەمان و کۆمۆن بکەینەوە. گەیشتوینەتە قۆناغی بنیاتنانەوە. کۆمەڵگای دیموکراتیک بە مانای بنیاتنانەوەیە."
هەروەها خەتیب دیجلە لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا؛ هەتا گۆشەگیریی سەپێنراو بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا هەڵدەگیرێت و ئازادی جەستەیی بەدی دێت، بە شێوەیەکی ستراتیژی درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن. ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە دەکەن، سەرەتا لە کەسایەتی خۆیاندا گۆڕانکاری دروست دەکەن و دواتر کۆمەڵگا ڕووبەرووی گۆڕانکاری دەکەنەوە.
زوبەیدە زۆمرود بەهەمان شێوە ڕایگەیاند کە هێزەوە دەبێت بەشداری پرۆسەی بیناتنانەوە دەکەن و هەوڵ دەدەن دۆستانیان لە پرۆسەکەدا بەشدار بکەن.
کۆبوونەوەکە بە پەیامەکانی خاوەنداری لە بانگەوازە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ و پرۆسەی بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیک کۆتایی هات.