بە دیمەن

جەژنی پڕ خرۆشی نەورۆز لە شاری لۆریانت

کوردانی شاری لۆریانتی فەرەنسا بە دروشمی "ڕێبەرایەتی ئازاد، کۆمەڵگای دیموکراتیک" لەگەڵ دۆستانیان جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ئاهەنگی پیرۆزباییەکە لە کاتژمێر ١٨:٠٠ بە ئامادەکاریی هاوبەش لەلایەن Masion Pour Tous de Kervenanec (MPT) و Ville de Loorient لە هۆڵی “La Balise” دەستیپێکرد. هەروەها بەشێکی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمان و هونەرمەندانی هەرێمیش بەشدارییان لە پیرۆزباییەکەدا کرد.

هەروەها لە وتارەکاندا کە لەسەر گرنگی و مانای ئەم ڕۆژانە پێشکەشکرا، بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپو پێشوازی لێکرا. وتاردەران بانگەوازی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگی گەورەی نەورۆز  ٢٣ی ئادار لە شاری ڕێن کرد.

مەراسیمی پیرۆزباییەکە بە پێشکەشکردنی گۆرانییەکانی تیپی (ڕەویی)و سەمای کوردی بەردەوام بوو. کورد و دۆستانی تا درەنگانی شەو نەورۆزیان پیرۆز کرد.