ئۆزدەمیر: پێویستە ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ بکرێت
پارێزەر مەهدی ئۆزدەمیر بەئاماژەدان بە گرنگی پرۆسەی ئاشتی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند؛ دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە بگاتە ئەنجام.
پارێزەر مەهدی ئۆزدەمیر بەئاماژەدان بە گرنگی پرۆسەی ئاشتی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند؛ دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە بگاتە ئەنجام.
پارێزەر مەهدی ئۆزدەمیر ڕایگەیاند: "ئامانجی سەپاندنی گۆشەگیریی بەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا زۆر بەرفراوانە و لە بنەڕەتدا بەربەستێکە لەپێش ڕۆڵ و بە جێ گەیاندنی ئەرکەکانیدا."
پارێزەر مەهدی ئۆزدەمیر لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە پرسی گۆشەگیری، 'مافی هیوا' و بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' لە گەڵ ئاژانسی فورات قسەی کرد و وتی: "هیوایەک سەریهەڵداوە کە بەشێک لە کێشەکانی پەیوەست بە پرسی کورد چارەسەر بکرێن و ئاشتی کۆمەڵایەتی بۆ چارەسەریەکی هەمیشەیی بۆ ئەم ئەم پرسەیە بەدی بهێنرێت."
ئۆزدەمیر بەبیری هێنایەوە کە لە ساڵانی ١٩٩٠، ٢٠١٣و ٢٠١٥ بەردەوام بۆ ئەوەی پرۆسەی چارەسەری دەستیپێ بکات ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام و لە ئەنجامدا هەنگاوەکان بەشکست ڕووبەڕوو ماوەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی بەردەوام بوونی سیاسەتی چارەسەر نەکراوی پرسی کورد، بۆیە ئەمە هەستیاریەکی دروست کردووە بەڵام ئێمە هیوامان هەبووە و ئێستاش هەیە."
گۆشەگیری سەپێنراو وەک بەربەستێک وەهایە
ئۆزدەمیر بە ئاماژەدان بەوەی کە درێژەدان بە کێشەکان کە بە هۆی نایاساییەوە بەردەوامن سیاسەتێکی دەوڵەتە، هەروەها گۆشەگیریی سەپێنراو وەک دابڕانی کۆمەڵایەتیە، بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە ئامانجی ئەو گۆشەگیرییەی کە بەسەر بەرێز عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە، زۆر بەرفراوانترە. لە ڕاستیدا بۆەتە بەربەستێکە لەبەردەم بەجێگەیاندنی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیەکانی بەڕێز ئۆجالان. کاتێک لە چوارچێوەی نەخشەڕێگای نوێدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، دەبینین تاکە موخاتەبی چارەسەری پرسی کورد بەڕێز ئۆجالانە. بۆیە بۆ پێویستە هەلومەرجی بۆ دابین بکرێت هەتا بتوانێ ڕۆڵی خۆی جێبەجێ بکات، بە تایبەت دەبێت مەرجی ئازادی جەستەیی بەدی بێت؛ پێویستە ئیمکان و دەرفەتی بۆ بڕەخسێندرێت هەتا بتوانێ بەرپرسیارێتی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت. بەدی هێنانی 'مافی هیوا' واتە هاتنە دەرەوەی لە زیندان و ڕەخساندنی دەرفەت و هەلومەرج بۆ ئەوەی بتوانێ ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت. هەروەها دەبێت لەم ڕووەوە بە زووترین کات هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدرێت هەتا ڕێگری لەم نادادپەروەرییانە بکات کە بەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و بەهەزاران زیندانی سەپێنراوە."