بە دیمەن

لە مانهایم بۆ ڕۆژئاوا چالاکی ئەنجام درا

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکان لەسەر ڕۆژئاوا و پشتیوانی کوردان ڕێپێوانێک ئەنجام درا.

کوردستانیان و سەدان دۆستانی کوردانی ئەڵمانیا بۆ پشتگیری ڕۆژئاوا لە گۆڕەپانی Schlossplatzê ی مانهایمی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و چالاکیان ئەنجام دا.


چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕۆژئاوا دەستی پێکرد. جەماوەر بە هەڵگرتنی ئاڵا یەپەگە و بەرزکردنەوەی دروشم بۆ ڕۆژئاوا ڕێپێوانیان ئەنجام دا.


ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ئاڵەت Alte Feuerwache کۆتایی هات. لە گۆڕەپانەکە هێرشەکان لەسەر ستاتۆی کوردان لە ڕۆژئاوا تاوتوێ کرا. سیاسەتمەدار زیا پیر و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ عومەر گونەش سەرنجی خستەر پێشهاتەکانی لە هەرێمەکە و بانگەوازی فراوانکردنی تێکۆشانی لە هەمووکەسێک کرد.