ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: ئێمە بۆ سوریایەکی دیموکراتیک خەبات دەکەین

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک سڵاوی لە تێکۆشانی هەموو پێکهاتەکانی سوریا کرد و دژی جیاکاری بانگەوازی کرد بۆ سوریایەکی یەکگرتوو و دیموکراتیک.

ساڵیادی شۆڕش

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ١٤ هەمین ساڵیادی ئاڵۆزییەکانی سوریا ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە، بەدرێژایی ئەو ساڵانە هەزاران شەهید و برینداربوون، وێرانی و ئاوارەیی لە زۆربەی هەرێمەکانی سوریا هەبووە، گەل ئەو ڕژێمەی ڕەتکردەوە کە مافی ئەوانی قبووڵ نەکرد، دەڵێت: "ئەم شۆڕشە بە ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ٨ ی کانوونی ساڵی پار بێ ئەنجام بوو. بۆ تەواوی پێکهاتە و مەزهەبەکانی سوریا دەسکەوتێکی مەزن و سەرچاوەی هیوا و دڵخۆشی و سەربەرزی بوو، چوونکە گرنگترین ئامانج و هیوای گەلی سوریا ڕزگاربوون بوو لە ڕژێمی بەعس و بنیاتنانی سوریایەک بۆ تەواوی سورییەکان بوو".

هەروەها پشتگیری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ بنیاتنانی سوریایەکی فرەڕەنگ بۆ لەخۆگرتنی هەموو پێکهاتەکان دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سوورە لەسەر بەڵێنەکە بۆ درێژەدان بە خەبات لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی شۆڕش، بۆ ئەوەی دەستووری سوریا ببێتە دەستوورێک مافی تەواوی پێکهاتە و باوەڕەکان و مەزهەبەکان بپارێزێت، بەبێ پشتگوێخستن و دوورخستنەوەی هیچ لایەک. پێویستە ئەم دەستوورە ببێتە بەردی بناغەی بنیاتنانی سوریایەکی یەکگرتوو، بۆ تەواوی وڵات و گەلەکەمان ببێتە قەڵغانێکی بەهێز.

شەهیدانی شۆڕش بیردەهێنینەوە و سەری ڕێز بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان و بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدان و قوربانیان نەوی دەکەین، هەروەها سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان و هێزە سەربازییەکانمان دەکەین بە نوێنەرایەتی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

بانگەواز لە تەواوی هێزە سیاسییە نیشتیمانییەکانی سوریا دەکەین، خەبات بکەن بۆ دەستوورێکی نیشتیمانیی یەکگرتوو، تاوەکو زیهنیەتی دەسەڵات لە زیهنیەتی دەسەڵاتی پێشوو ڕزگاربکەن".