نەورۆزی ئەمساڵ لە چەندین ناوەندی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت
لە بەریتانیا ئەمساڵ لە نێوان ٢١-٣٠ ئاداردا ئاهەنگی نەورۆز ئەنجام دەدرێت. ئاهەنگەکانی ئەمساڵ بە دروشمی "سڵاو لە ڕێبەرێتییمان دەکەین، ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیات دەنێین" بەڕێوەدەچێت.
لە بەریتانیا ئەمساڵ لە نێوان ٢١-٣٠ ئاداردا ئاهەنگی نەورۆز ئەنجام دەدرێت. ئاهەنگەکانی ئەمساڵ بە دروشمی "سڵاو لە ڕێبەرێتییمان دەکەین، ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیات دەنێین" بەڕێوەدەچێت.
بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی کورد و پێکهاتەکانی ئەمساڵ لە نێوان ٢١-٣٠ئادار لە ناوەندەکانی لەندەن، ئەدنبورگ و لیڤەرپول و چەندین شاری دیکە، نەورۆز پیرۆز دەکرێت. ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز کۆتایی هات.
لە بەریتانیا نەورۆزی ئەمساڵ بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ "ئاشتیی و کۆمەلگەی دیموکراتیک" کرا. لە بەریتانیا، سکۆتلەندا و باکووری ئێرلەندا بە دروشمی 'سڵاو لە ڕێبەرێتیمان دەکەین، ئاشتیی و کۆمەڵگە دیموکراتیک بونیات دەنێین' نەورۆز پیرۆز دەکرێت.
لە بەریتانیا لە یەکێک ناوەندە زۆر گرنگەکانی نەورۆزم جارێکی دیکە لەندەن دەبێت. لە لەندەن ئەمە ٤ مانگە ئامادەکاری بۆ نەورۆز بەردەوامە. لە لەندەن کوردستانیان و دۆستانیان بە جۆش و خرۆشەوە تامەزۆری نەورۆزن. بەتایبەت لە باکووری لەندەن چەندین پۆستەری نەورۆز هەڵوسراوە، بە ڕادیۆ و دیمەنی دیجیتاڵ میدیا بانگەواز لە کوردستانیان و دۆستانیان دەکرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە نەورۆزدا بکەن.
لە لەندەن ٢٣ی ئادار لە پارکی فینسبێری ئاهەنگی نەورۆز ئەنجام دەدرێت. گروپی چارنەوا، یەڵدا عەباسی، مەم و زین و مەریوان شان دەچنە سەر ستەیج. دیسان بە دەهۆڵ و زوڕنا گروپی فۆلکلۆری تەشی دەچنە سەر ستەیج. چەندین سیاسەتمەدای بەریتانیا، سەندیکاکان و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بۆ نەورۆز بانگهێشت کراون. سیاسەتمەدار عوسمان بایدەمیر و سیاسەتمەداری چەپی بەریتانیا جێرمی کۆربین وەک قسەکەر لە ئاهەنگەکەدا جێ دەگرێت.
٢١ی ئادار تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕیی بەریتانیا بە دروشمی "بە گەنجێتی دەستمان پێکرد، بە گەنجێتی سەردەکەوین" لە بینای KCC نەورۆز پیرۆز دەکات.
یەکێک لە ناوەندەکانی دیکە ئاهەنگ، شاری لیڤەرپول دەبێت. نەورۆزی لیڤەرپول لە ٢٥ی ئادار لە Invisible Wind Factory ئەنجام دەدرێت.
لە شاری ئێکستەری هەرێمی دیڤۆنی بەریتانیاش ئەمساڵ ئاهەنگی جیاواز ئەنجام دەدرێت. کۆمەڵگەی کوردی ئێکستەر شەوی ٢٢ی ئازار ئاگری نەورۆز لە شەقامی سیدوێڵ دادەگیرسێنێت. لە ئێکستەر ڕۆژی ٣٠ی ئادار بە بەشداربوونی هونەرمەند سەیدا پەرینچ و مەریوان شان بە جەماوەری نەورۆز پیرۆز دەکرێت. پەرلەمانتاری ئێکستەر ستیڤ ڕەیس بەشداری نەورۆزدا دەبێت و قسە دەکات.
لە سکۆتلەندا و ئێرلەندا کورد بۆ نەورۆز ئامادەیە
لە چوارچێوەی بەرنامەکانی نەورۆز ئەنجوومەنی گەلی کورد لە شاری ئەدنبورگی سکۆتلەندا وەک هەموو ساڵێک، ئەمساڵیش بە جەماوەری نەورۆز پیرۆز دەکەن.
ئەمساڵ لە بروکسڵی پایتەختی ئێرلەندا نەورۆز پیرۆز دەکرێت. ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ لە شەقامی دیڤیس ئەنجام دەدرێت. هونەرمەند سەیدا پەرینچەک لە ئاهەنگەکەدا دەچێتە سەر ستەیج.
بەرنامەکانی نەورۆزی بەریتانیا
لەندەن
بەروار: ٢٣ی ئادار یەک شەممە
کاتژمێر: ١١:٣٠
شوێن: پارکی فینسبێری
نەورۆزی گەنجانی لەندەن
بەروار: ٢١ی ئادار هەینی
کاتژمێر: ١٨:٠٠
ناونیشان: ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لەندەن
لیڤەرپول
بەروار: ٢٥ی ئادار شی شەممە
کاتژمێر: ١٧:٠٠
شوێن: İnvisible Wind Factory
ئەدنبورگ
بەروار: ٣٠ئادار یەک شەممە
کاتژمێر: ١٣:٠٠
شوێن: ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی ئەدنبورگ
ئێکستەر
بەروار: ٣٠ئادار یەک شەممە
کاتژمێر: ١٣:٠٠
شوێن: ئێکستەر فۆنێکس
بێلفاست
بەروار: ٢٤ی ئادار دوو شەممە
کاتژمێر: ١٨:٠٠
شوێن: St. Congall’s Divis Street