جیک: کۆمەڵکوژی هەڵەبجە پەڵەیەکی ڕەشە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا

کۆمەڵگەی ئیسلامی دیموکراتیک (جیک) دەربارەی ٣٧ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی کرد بۆ یەکێتیی نێونەتەوەیی بەرامبەر هێرشەکان.

جیک

کۆمەڵگەی ئیسلامی دیموکراتیک (جیک) دەربارەی ٣٧هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە، گوتی: "کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا وەک پەڵەیەکی ڕەش دەمێنێتەوە، لە ویژدانی کۆمەڵایەتیشدا وەک بەرپرسیارێتییەکی قورس جێ دەگرێت".

"نابێت لەیادبکرێت"

هەروەها جەختکراوەتەوە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە یەکێکە لە قڕکردنە هەرە مەزنەکانی مێژوو، گوتی: "ئەم ئێش و ئازارەی لە دڵماندایە، نابێت هەرگیز لەیادبکرێت.

تاک ڕێگەی وەستاندنی ئەم هێرشانە دڕندانانە، یەکێتی نەتەوەییە. ئەو هێرشانەی دووچاریان دەبین، ڕەوشی گەلەکەمان دەخاتەبەرچاو. دەبێت پێکهێنانی یەکێتی لە ڕۆژەڤی هەموو کوردێکدا بێت.

بەداخەوە هەندێک لەو کەسانەی بەناوی ئێمەوە سیاسەت دەکەن، وانەیان لەم کۆمەڵکوژییە وەرنەگرتووە. لە باشووری کوردستان ئەو سیاسییانەی ئەم کارەساتەیان بینیوە، وەک ئەوەی هەرگیز ئەم کۆمەڵکوژییە نەکرابێت درێژە بە ژیان دەدەن. ئەمە غەفڵەتێکی ڕاستەقینەیە.

بانگەواز لە کوردان دەکەین یەکێتی خۆیان پێکبهێنن، فریوی گەمەی بکوژان نەخۆن. ئەوانەی دەبنە ئاستەنگ لەبەردەم یەکێتی کورد و قبووڵی ناکەن، وەک هاوبەشی ئەم کۆمەڵکوژی و تاڵانکاریانە یاد دەکرێنەوە. ئەوانەی خوێنی کوردان دەڕێژن دەبێت بزانن کە تا مافی گەلی کورد نەدرێت، جیهانی ئیسلامی هەرگیز ناگاتە ئاشتی و ئارامی. نەفرەتی خوا لەو کەسانەی ئەم کۆمەڵکوژییەیان بەسەر گەلەکەماندا هێنا".