لە کۆڵن کۆمەڵکوژی دژی عەلەوییەکان شەرمەزارکرا
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی سەر کۆمەڵگەی عەلەوی لە سوریا بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری شەرمەزارکرا.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی سەر کۆمەڵگەی عەلەوی لە سوریا بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری شەرمەزارکرا.
لەسەر بانگەوازی یەکێتی عەلەوییەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی و کۆمەڵگەی عەلەوی بە درووشمی "کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لە سوریا بوەستێنن" چەندین کەس لە کۆڵن کۆبوونەوە. کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی عەلەوییەکان (AABK) و فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا) و فیدراسیۆنی عەلەوییە عەرەبەکانی ئەوروپا و چەندین ڕێکخراوی دیموکراتیک و نوێنەری پارتەکان بەشداربوون.
سەرۆکی گشتی کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی عەلەوییەکان (AABK) حوسەین مات ڕایگەیاند هێزە نێونەتەوەییەکان چاویان بەرامبەر کۆمەڵکوژی عەلەوییەکانی سوریا داخستووە و تورکیا پشتگیری جۆلانی و چەتەکانی دەکات، گوتی: "تاوانباری سەرەکی تورکیایە. پێویستە دژی ئەم کۆمەڵکوژییانە تێکۆشانی هاوبەش مەزن بکەین".
و فیدراسیۆنی عەلەوییە عەرەبەکانی ئەوروپا سولەیمان سەرحان نارلی ڕایگەیاند ٧ هەزار کەس بەهۆی ناسنامەی عەلەوی کوژراون داوای کرد کۆریدۆری هاریکاری بکرێتەوە و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرامبەر ئەم ڕەوشە بێدەنگ نەبێت.
هاوسەرۆکی گشتی فەدا، دەمیر چەلیک گوتی: "قۆناغەکە چەندە سەخت بێت، ئێمە دژی دیکتاتۆرییەتی هەتەشە و ئاکەپە/مەهەپە تێکۆشانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەین".
درووشمی "بژی خوشک و برایەتی گەلان" و "بکوژ هەتەشە و هاوکار ئاکەپە" بەرزکرایەوە.
پاشان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش خوێنرایەوە، گوترا: "دەبێت کۆمەڵکوژی سەر کۆمەڵگەی عەلەوی لە سوریا کۆتایی بێت و تاوانباران سزا بدرێن".