بە دیمەن

کۆمەڵکوژییەکەی کۆبانێ لە پاریس شەرمەزارکرا

هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت و هاوسەرۆکی جەدەکە_فە شاهین پۆڵاد ڕایانگەیاند هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرامبەر بنەماڵەکەی کۆبانێ تاوانی جەنگە و بانگەوازیان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد، دەستبەجێ هەنگاوبنێن.

کۆمەڵکوژی کۆبانێ

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەبەردەم کۆمەڵەی کەلتووری کوردی ئەحمەد کایا دژی کۆمەڵکوژییەکەی کۆبانێ کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە. ژمارەیەک لە کوردستانیان بەشداری چالاکییەکە بوون.

هاوسەرۆکی جەدەکە_فە شاهین پۆڵاد کۆمەڵکوژییەکەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند ئەم هێرشەی پاش بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کراوە، بە سوودی کەس ناشکێتەوە، بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ نابن، گوتی: "کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل قبووڵ ناکرێت. تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین. سەرەڕای هەموو شتێک تێکۆشان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەین".

هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت سەرەخۆشی لە گەلی کورد کرد و کۆمەڵکوژییەکەی شەرمەزار کرد، ڕایگەیاند ئەمە ئازارێکی سەختە و بکەرانی شەرمەزار دەکەین، گوتی: "کۆبانێ دژی داعش قوربانی دا، کۆبانێ لەسایەی تێکۆشانی خۆی ئازاد بوو. بەڵام دەوڵەتی تورک و ئاکەپە وەک بڵێی تۆڵە بکەنەوە مامەڵە لەگەڵ کۆبانێ دەکەن. ئەمە قبووڵ ناکەین. دەبێت دامەزراوە و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش قبووڵی نەکەن".

زوبەیدە زومروت گوتی: "لە قۆناغێکی وەها هەستیاردا، هێزەکانی ئاکەپە توندوتیژی بەرامبەر گەلی کورد دەکەن. دیسانەوە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەبیری دەوڵەتی تورک دەهێنینەوە و داوا دەکەین دەستبەجێ دەست لەم ئۆپەراسیۆنانە هەڵبگرن".