کۆمەڵکوژییەکەی بەرخبۆتان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا
کۆمەڵکوژی بەرخبۆتان لە چەند شارێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا و داوای لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی کرا.
کۆمەڵکوژی بەرخبۆتان لە چەند شارێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا و داوای لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی کرا.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک شەوی ١٧ ی ئادار خێزانێکیان لە کۆبانێ کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ٩ کەس لەنێویاندا دایک و باوک و منداڵەکانیان شەهیدبوون و ٢ منداڵی دیکەش برینداربوون.
لە شارەکانی ڕەقە، تەبقا، عامودا و عەین عیسا چالاکی بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکاندا ڕەخنە لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی گیرا و ڕاگەیەندرا کە پێویستە لێپرسینەوە لە تورکیا بکرێت.
دەستەی پەروەردە و فێرکردن و ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ڕەقە ئەو هێرشەیان بە تاوانی جەنگ ناوبرد و داوای دەستوەردانی نێونەتەوەییان کرد.
نوسینگەی پاراستنی منداڵ و ئەنجومەنی ژنانی زنوبیا لە تەبقە لە چالاکییەکەدا ڕایانگەیاند کە پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی نێونەتەوەیی دەست پێبکرێت و تورکیا بەرپرسیارە لەم کۆمەڵکوژییە.
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عامودا داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا هەنگاو بنێن.
کۆچبەرانی کەمپی گرێسپی لە عەین عیسا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و پەیامی بەرخۆدانیان دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک دا.
لە چالاکییەکاندا ئاماژە بەوە کرا هەرچەند ئاگربەست و کۆبوونەوەی ئاشتی دەکرێت، کەچی دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە سیاسەتی قڕکردن.