نەزیر بوداک بەهۆی "وەرگێڕانی هەڵە"ـی پۆلیسەوە زیندانی کرا
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ـی ناوچەی گیادین، نەزیر بوداک بە هۆکاری ئەوەی پۆلیس بە هەڵە وتەکانی ئەویان لە ئاهەنگی نەورۆزی گیادین وەرگێڕا، زیندانی کرا.
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ـی ناوچەی گیادین، نەزیر بوداک بە هۆکاری ئەوەی پۆلیس بە هەڵە وتەکانی ئەویان لە ئاهەنگی نەورۆزی گیادین وەرگێڕا، زیندانی کرا.
نەزیر بوداک بەهۆی قسەکانی لە نەورۆزدا، بۆ ئیفادەدان چووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەی گیادین و لەوێ دەستبەسەرکرا.
پاش تەواوبوونی کاروبارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕەوانەی دادگا کرا. دوا ئیفادەکەی لە دادگا بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" ڕەوانەی زیندان کرا.
بوداک لە ئاهەنگەکەدا گوتی "لە بناری گلیداخەوە هەزار سڵاو"، بەڵام پۆلیس وەک "سڵاو لە فەرماندەکانی چیای ئاگری و چیای تەندوورەک" ئەم قسەیان وەرگێڕا. بە پاساوی ئەوەی وەرگێڕی کوردی بەردەست نیە، قسەکانی بوداک لە ئینتەرنێتەوە وەرگێڕدرا، بۆیە قسەکانی بە هەڵە وەرگێڕانی بۆ کرا. دادگا وەرگێڕانە هەڵەکەی بەبنەما گرت و بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.