سلێمانی بە چالاکی جۆربەجۆرەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گشتووگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند لە سبەینێ ٢٠ی ئادار لە شاری سلێمانی بە هۆی نەورۆزەوە چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێت.

پیرۆزباییەکانی نەورۆز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتووگوزاری سلێمانی بڵاوی كردەوە، سبەی ٢٠ – ٣ – ٢٠٢٥ چەندین چالاكی بەهۆی نەورۆزەوە ئەنجام دەدرێت لەوانەش، كاتژمێر ٨ـی ئێوارە تۆڕی شاخەوانی کوردستان سەردەكەون بە مەشخەڵەوە بۆ لووتکەی گۆیژە و لەوێ ئاگری نەورۆز دەكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتووگوزاری سلێمانی بڵاوی كردەوە، سبەی ٢٠ – ٣ – ٢٠٢٥ چەندین چالاكی بەهۆی نەورۆزەوە ئەنجام دەدرێت، كە چالاكییەكان بەمجۆرەن:-

یەكەم- تۆڕی شاخەوانی کوردستان (شاخەوانی و سەرکەوتن بە مەشخەڵەوە بۆ لووتکەی گۆیژە و کردنەوەی ئاگری نەورۆز) بناری چیای گۆیژە کاتژمێر ٨ـی ئێوارە.

دووەم- شەقامی سەهۆڵەکە کاتژمێر ٧ـی ئێوارە

سێیەم- پارکی ئازادی کاتژمێر ٦:٣٠ ئێوارە

چوارەم- گردی مامەیارە نزیکەی کاتژمێر ٣ـی نیوەڕۆ

پێنجەم- ڤیم فاوندەیشن کاتژمێر ٧:٣٠ ئێوارە تا ١٢

شەشەمباخی گشتی کاتژمێر ٧:٣٠-١١ـی شەو

حەوتەم- دانیا ستی کاتژمێر ٧ـی ئێوارە

دەشڵێن: ئەگەر گۆڕانکاری بەسەر کاتەکاندا هات دواتر ئاماژەی پێدەدەین.